ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر چەک و بەڵگەی نایاسایدا دەگرێت
کوردستان 08:52 PM - 2023-03-08
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر ژمارەیەك باخ و جێگادا دەگرێت كە بۆ مەرامی كاری نایاسایی و خراپەكاری و كۆكردنەوەی هێز لەدەرەوەی دامەزراوە رەسمییەكان بەكارهێنراون، هاوكات چەند تۆمەتبارێكیش دەستگیردەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت: "دوای دەستكەوتنی زانیاری و بەڵگەی پێویست لەسەر چەند جێگا و باخێكی جیاواز لەسنووری سلێمانی كە كاری نایاسایی تێدادەكرێت و چەندین كەسی لە یاسا هەڵهاتووش خۆیان تێدا حەشارداوە، پاش لێكۆڵینەوەی ورد، پاڵپشت با یاسا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاردرا سەرجەم ئەو باخ، شوێن و جێگایانەی كە بۆ مەرامی كاری نایاسایی، خراپەكاری و كۆكردنەوەی هێز لەدەرەوەی دامەزراوە رەسمییەكان بەكارهێنراوە دەستی بەسەردابگیرێت".
راشیگەیاند: "دوای رەزامەندی دادوەری تایبەتمەند هێزێكی هاوبەش لە هێزە ئەمنییەكان ئێوارەی رۆژی 8-3-2023، لە سنووری سلێمانی دەستیان بەسەر چەند باخێكدا گرت و دوای پشكنین و گرتنەبەری رێكاری یاسایی، دەست بەسەر چەندین لولەی بێدەنگی چەك (كاتم سەوت)، دەرمانی نایاسایی و بەڵگە دروستكردنی هێزی نایاسایی لەدەرەوەی یاسا بەركارەكانی هەرێم دا گیرا. هەروەها چەندین تۆمەتباریش دەستگیركران كە بەشێكیان پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراوبوون".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: "بۆ هەموولایەكیشی رووندەكەینەوە ئەم كەیسە رێڕەوی یاسایی وەرگرتووە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە دەستیپێكردووە".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

