هەرێم بە دانیشتوان 14% یەو بودجەی 12%ی دەدرێتێ
کوردستان 09:37 AM - 2023-03-09
PUKMEDIA
هەرێم بە دانیشتوان 14% یەو بودجەی 12%ی دەدرێتێ
بەبێ ئەوەی سەرژمێری گشتی بكرێت پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق لە 17%ەوە كەمكراوەتەوە بۆ 12.6% و حكومەتی هەرێمیش "بێدەنگە و ناڕازی نییە"لەكاتێكدا بەپێی نوێترین ئاماری بەردەست وەزارەتی پلاندانانی عیراق رێژەی دانیشتوانی هەرێمی 14% خەمڵاندوە.
هەرێم پشكی خۆی پێنادرێت
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رازیبوونی هەرێم بە رێژەی 12.6٪ی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2023 بەهەڵەی ستراتیجی ناودەبات و دەڵێت: "بەپێی خەمڵاندنەكانی عیراق رێژەی دانیشتوانی هەرێم 14% ی عیراقەو پێویستە پشكی خۆی لەبودجەدا پێبدرێت".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی نوێترین خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانانی عیراق كە لەكۆتایی ساڵی 2022 دا بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی كردووە، دانیشتوانی هەرێم 14%ی دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنن، كەواتە پێویستە 14٪ی پشكی عیراق لە بودجەكەی بۆ هەرێم بێت".
پشكی هەرێم كەمكراوەتەوە
لەدوای روخاندنی رژێمی بەعس و دامەزراندنی یەكەم حكومەتی عیراقی فیدراڵ، بەپێی رێككەوتنی سیاسی و پێداگری هێزە كوردستانییەكان بڕیاردرا پشكی هەرێم 17% بێت لە كۆی بودجەی عیراق تا ئەوكاتەی سەرژمێرییەكی راست و دروست لەعیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام سەرژمێرییەكە نەكراوە و پشكی هەرێمیش كەمكراوەتەوە.
د.نەرمین مەعروف دەڵێت: "ئەگەر حكومەتی هەرێم رازیبووبێت بە 12.6% ی بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2023 هەڵەیەكی ستراتیجی كردووە، چونكە بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی پلاندانانی عیراق كە بۆ دانیشتوانی هەرێم كردویەتی لەو رێژەیە زیاترەو ناكرێت حكومەتی هەرێم پشتگوێی بخات"
"خەڵكی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە لە بودجەی عیراق سەروو 14%ی پشكی خۆیان بەركەوێت، كە بەبۆچونی من لەو رێژەیەش زیاترەو ناكرێت چاوپۆشی لێ بكرێت" د.نەرمین وایوت.
وەزیری دارایی: لەسەر بودجە رێككەوتووین
وەزیری دارایی دەڵێت: "كە لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان گەیشتوینەتە رێككەوتن و دوا داڕشتنی بەندەكانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە، بەئاگاداری و چاودێری سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بووە".
ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن تیشكی خستە سەر دواین دەرئەنجامی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداو ڕایگەیاند: "لەچوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سفركردنەوەی كێشەكان لەگەڵ بەغدا ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووە و لەسەر بەشە بودجەی هەرێم گەیشتووینەتە رێككەوتن و دوا داڕشتنی بەندەكانی لەلایەن هەردوو لاوە تەواو بووە، بەئاگاداری و چاودێری سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئومێدەوارین بەزووترین پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 ی عیراق كات بگاتە پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی".
هەرێم توانای داواكردنی پشكی خۆی نەماوە
ئابووریناسێك كەمی پشكی هەرێم لەبودجەی عیراق بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ناوخۆی هەرێم دەگەڕێنێتەوەو پێیوایە "هەرێم پشتر بەهێزتربووە"و ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات:" ئەو پشكەی بۆ هەرێم دانراوە، بەرێككەوتنە نەك وەرگرتنی مافی پشكی تەواوی لەبودجەدا".
ئومێد قەرەداغی مامۆستای زانكۆو پسپۆڕی بواری ئابووری بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" پێشتر كورد لەعیراق و تەنانەت لەناوخۆی هەرێمی كوردستانیش پێگەی بەهێزتربوو، هەر ئەمەش وایكردبوو كە كورد زیاتر لەئێستا یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بێت لەسەر پرسە نیشتمانییەكان و تەواوی شایستەكانی".
"ئەو رێژەیەی كە بۆ پشكی هەرێم دانراوە، گوزارشت لەبەرهەمی هاوسەنگی سیاسی نێوان حكومەتی عیراق و هەرێم دەكات نەك پشكی تەواو كورد لەبودجەدا" ئومێد قەرەداغی وادەڵێت.
ئەوەشدەخاتەڕوو: "ئەو بارودۆخە ناهەموارەی هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، وایكردووە حكومەتی هەرێم بەو پشكە رازی بێت كە 12.6% ە لەبودجەی گشتی عیراقە، بەڵام لەراستیدا كورد مافی خۆیەتی داوای پشكی تەواوی خۆی بكات، وەك ئەوەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەبارەی ژمارەی دانیشتوانییەوە خستوویەتییەڕوو".
دوای ریفراندۆم پشكی هەرێم كەمی كرد
پاش سیاسەتی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و بەتایبەتتر دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2017 دا، گرژی زیاتر كەوتە نێوان حكومەتی هەرێم و كابینەكەی حەیدەر عەبادییەوە و لەساڵی 2018 دا پشكی كورد بۆ 12.6% كەمكرایەوەو بەوشێوەیەش تا ئەمڕۆ بەردەوامە، بەڵام بۆ پشكی هەرێم لەبودجەی گشتی عیراقی ساڵی 2023، نوێنەرانی كورد داوا دەكەن حكومەتی هەرێم بەو رێژەیە رازی نەبێت و مافی خۆیەتی لەبودجەدا پشكی 14% پێبدرێت و هەر چاوپۆشینێك لەو پشكە، هەڵەی ستراتیجییە.
وەزارەتی پلاندانان: هەرێم لە 14% دانیشتوانی عیراق پێكدەهێنێت
بەپێی نوێترین خەمڵاندنی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، كە لەسەرەتای ساڵی 2023 رایگەیاندوە: "ژمارەی دانیشتوانی عیراق 42 ملیۆن و 248 هەزارو 883 كەسە، لەو رێژەیەش 5 ملیۆن و 884 هەزارو 23 كەس لەهەرێمی كوردستان نیشتەجێن كە دەگاتە 14% دانیشتوانی عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

