پێنجەمین فێستیڤاڵی بەهارە بۆ داشکاندنی نرخەکان لەسلێمانی دەکرێتەوە
کوردستان 05:51 PM - 2023-03-09
ژووری بازرگانی سلێمانی
پێنجەمین فێستیڤاڵی بەهارە
لەپێناو دەستکەوتنی خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانە و ئامادەکاری بۆ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پێنجەمین فێستیڤاڵی بەهارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە.
هاووڵاتیان خواردەمەنی و پێداویستییەکانیان بە نرخێکی هەرزان دەستبکەوێت
لەبارەی پێشانگاکەوە
سیروان محەمەد لێپرسراوی ژوری بازرگانی سلێمانی بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:" هەموو ساڵێک پێش هاتنی مانگی رەمەزانی
پیرۆز ئەم فێستیڤاڵە دەکەینەوە کە ئامانجمان لێی ئەوەیە هاووڵاتیان خواردەمەنی و
پێداویستییەکانیان بە نرخێکی هەرزان و گونجاوتر لە بازاڕەکان بۆ ئەو مانگە پیرۆزە
دەستبکەوێت".
"لە فێستیڤاڵەکە چەندین کۆمپانیای
دەرەکی و ناوخۆیی بەشدارن و بڕیارە لەئەمڕۆوە ٩-٣-٢٠٢٣ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام
بێت." سیروان محەمەد
وایوت
چەندین کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی تێیدا بەشدارن
هاوکات حەسەن رەحیم سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەکاتی کردنەوەی پێشەنگاکەدا رایگەیاند:"ئەم فیستیڤاڵە لەبارودۆخێکدا بەڕێوەدەچێت کە بازاڕەکان پێویستیان بە جوڵاندن هەیە و هاووڵاتیانیش دەتوانن بە نرخێکی هەرزان و گونجاوتر پێداویستییەکانیان بەدەستبهێنن".
راشیگەیاند:"فیستیڤاڵی
بەھارە یەکەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عیراق، کە چەندین کۆمپانیای
بیانی و ناوخۆیی تێیدا بەشدارن".
ئاماژەی
بەوەشدا:" ئەم فێستیڤاڵە لەلایەن حکومەتی ناوەندی عیراقەوە گرنگی تایبەتی پێدەدرێت
و بە رەسمی ناسێنراوە و نوێنەری حکومەتی عیراق لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبێت، هاوکات
سوپاسی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی ھەرێم دەکەین کە ھاوکارییان کردوین لە ڕووی
ئەمنیشەوە سەرجەم ڕێکارەکان گیراونەتەبەر و ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ چارەسەرکردنی
ھەر رووداوێکی نەخوازراو".
فیستیڤاڵی بەھارە لەکاتێکدا سازدەکرێت کە نزیکە لە جەژنی نەورۆز
و مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە ساڵانی رابردوودا ١٥ ھەزار ھاووڵاتی بەشدارییان لە ڤێستیڤاڵەکەدا
کردووەو چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ ھاووڵاتی زیاتر بەشداربن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

