کەسوکاری کوژراوێک دەستخۆشی لەئاسایشی سلێمانی دەکەن
کوردستان 02:32 PM - 2023-03-10
ئاژانسەکان
کەسوکاری کوژراوەکە
دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە چەند کەسێک
لە باخێکی کێلەسپی دەستگیرکران کە پێشینەی تۆمەتبارییان هەبوو، ئەمڕۆ لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا کەسوکاری کوژراوەکە رایانگەیاند: بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەلایەن دادگاوە تۆمەتباران
داواکرابوون و بکوژانی کورەکەمانن، بەڵام لەلایەن کەسێکەوە داڵدەدرابوون، داواکارین
یاسا باڵادەست بێت لە کەیسی کوژرانی بەناهەقی (ئارام جەمال شاسوار)،راشیدەگەیەنن"لەبەر
باوەڕبوونمان بەسەروەری یاسا و بۆپاراستنی سەقامگیری ناوچەکەمان پەنامان
نەبردووەتە بەر تۆڵەسەندنەوە بەدەستی خۆمان".
هەر لەکۆنگرەکەدا باوکی کوژراوەکە رایگەیاند:"داواکارم یاسا سەروەر بێت
کەس دەستوەرنەداتە کەیسی کوشتنی کوڕەکەمانەوە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پێشینەیان
هەیە و لە مۆبایلەکانیاندا بەڵگە هەیە، بۆیە داواکارم سەرۆک بافڵ هاوکارمان بێت و
کەیسەکەمان بەلاڕێدا نەبرێت، دەستخۆشی لە ئاسایشی سلێمانیش دەکەم".
دواتر هاوسەری کوژراوەکە وتی:"داوا لەسەرۆک بافل و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە هاوکارمان بن لەوەی کەیسەکە بەلاڕێدا نەبرێت و تاوانباران هەقی یاسایی خۆیان وەربگرن، هاوسەرەکەم بێ تاوان کوژراوە بۆ نیوسەعات چووە دەرەوەو تەرمەکەیمان بۆ هاتەوە".
هاوکات ئەو هاووڵاتییەی لە رووداوەکەدا بریندار بوو بەم شێوەیە چیرۆکەکەی گێڕایەوە:"من خۆم ئەندازیاری کشتوکاڵیم و لەو گوندە زەویوزارمان هەیە، پێنج دەقە پێش رووداوەکە جوانەمەرگ پێی وتم ئەو ماڵە گللەییان کردووە کە ئاو کۆبووەتەوە لە نزیکیانەوە چووم یارمەتیم یاون و پێم وتون، سبەینێ شۆفڵ دەهێنم و چارەسەری دەکەم".
وتیشی:"پێشتر ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو ماڵەدا نەبووەو کاتێک سەرقاڵی چاککردنی ئەو ئاوەبوون جوانەمەرگ چوو تا پێیان بڵێت تێچووەکەیتان دەدەمەوە، بەڵام بووە دەمەقاڵێ و تەقەیان کرد لەئەنجامدا ئەو شەهیدبوو منیش برینداربووم".
پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی ١٧-١٢-٢٠٢١ سەعات ٤:٠٠ عەسر لەگوندی کێلەسپی، موختاری گوندەکە خۆی کوڕەکانی هەستان بەکوشتنی (ئارام جەمال شاسوار)، دوای زیاتر لە ساڵێک هەڵهاتن و داڵدەدانیان لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران و کەسوکارەکەشی داوای سەروەری یاسا دەکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

