داواده‌كرێت تۆماری پلاندانان بكرێته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن
کوردستان 02:52 PM - 2023-03-10
PUKMEDIA
دەنگدان
جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئاماری وه‌زاره‌تی بارزگانی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق بۆ سه‌رژمێری دانیشتوانی هه‌رێم هه‌یه و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر بنامهوێت هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ئه‌نجامبده‌ین پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم پشت به‌تۆماری وه‌زاره‌تی پلاندانان ببه‌سترێت".
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید له ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ده‌كاته‌وه، چونكه جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئاماری وه‌زاره‌تی پیلاندانان و وه‌زاره‌تی بارزگانی عیراقدا بۆ دانیشتوانی هه‌رێم هه‌یه".
" ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم پاك و بێگه‌رد بێت، پێویسته لایه‌نه‌كان هاوڕابن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پشت به ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ببه‌سترێت، نه‌ك وه‌زاره‌تی بارزگانی عیراق" نێروه‌یی وایوت.
ئاماره‌كه‌ی پلاندانان بكرێته پێوه‌ر
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌دروستتر ده‌زانێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" بۆ ئاماری دانیشتوانی هه‌رێم پێویسته پشت به‌نوێترین ئامار ببه‌سترێت، كه خه‌مڵاندنه‌كه‌ی پلاندانانه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" خه‌مڵاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق له‌باره‌ی سه‌رژمێری دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نوێیه‌و ده‌توانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت".
ده‌شڵێت:" به‌پێی خه‌مڵاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان 5 ملیۆن و 884 هه‌زارو 23 كه‌سه كه 14% دانیشتوانی عیراق پێكده‌هێنێت".
له‌رۆژانی رابردوودا دووجار ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتن كه داتای حكومه‌تی فیدراڵ بۆ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام یه‌كێتی ته‌ئكید له ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كاته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

