باوكی رێناس كۆدی شكاندنی به‌عس له‌هه‌ولێر
کوردستان 10:44 AM - 2023-03-11
PUKMEDIA
کۆسرەت رەسوڵ عەلی
دوای ئازادكردنی رانیه و
سلێمانی و دوكان و بازیان و چه‌ندین قه‌زاو ناحیه‌ی دیكه له‌ساڵی 1991 دا، راپه‌ڕین
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامی پێدراو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا
شاری هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن ئازاد كرا.
ئه‌مڕۆ 11-3-2023، سی و دوو ساڵ به‌سه‌ر
راپه‌ڕینی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر له دژی زوڵم و سته‌می رژێمی روخاوی به‌عس تێده‌په‌ڕێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی: هه‌ولێر نادادی قبوڵ ناكات
له‌ساڵیادی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێردا،
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان په‌یامێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "ئه‌و شاره
نادادی و جیاكاری قبوڵ ناكات و به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه".
ده‌شڵێت:" (٣٢) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر،
وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی مێژوویی به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی
كوردستانی سه‌رپه‌رشتی رزگاركردنی هه‌ولێرمان پێ سپێردرا، به به‌شداری خه‌ڵكی
قاره‌مان و تێكۆشهرو كۆڵنه‌ده‌ری هه‌ولێر، رێكخستنه نهێنییه‌كان، شانه چه‌كداره‌كان
و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان توانیمان له كه‌مترین كاتدا سه‌رجه‌م شاره‌كه رزگار
بكه‌ین و بۆ مێژوو ئه‌و سهروهرییهمان تۆمار كرد‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
شاره‌كه‌ی خۆمان له به‌رده‌م قه‌ڵا خۆڕاگره‌كه‌ی هه‌ولێر ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنمان
گێڕا".
له‌باوكی رێناسه‌وه بۆ شانه چه‌كداره‌كانی بروسك
بۆ ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینی هه‌ولێر به
بانگه‌وازی (له‌باوكی رێناسه‌وه بۆ شانه چه‌كداره‌كانی بروسك، ئێمه لێتانه‌وه
نزیكین، ده‌ستبه‌كاربن) كه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا
راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری لهدامهودهزگا
داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس رزگار كران.
یه‌كێتی ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین بوو
حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
له‌باره‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ڵێت: "ده‌ستپێشخه‌ری و ئه‌ندازیاری
راپه‌ڕین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو".
"گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر ئاسانن نه‌بوو،
چونكه مۆڵگه هه‌ره خراپه‌كانی به‌عس له هه‌ولێر بوون، به‌ڵام توانیمان له‌ڕێگه‌ی
مه‌فره‌زه‌كان و له‌ڕێگه‌ی شانه چه‌كداره‌كانی بروسك، پێكه‌وه به‌رنامه و پلانێكی
تۆكمه دابڕ‌ێژین تا بتوانین ههولێهر رزگار بكه‌ین"، حاجی مه‌سیفی وایوت.
ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده له‌و رۆژه‌دا
هه‌ندێك له حزب و لایه‌نه‌كان گاڵته‌یان به‌و بیرۆكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام یه‌كێتی سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانێت راپه‌ڕین بكات".
پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی لهقاسمهڕهشهوه دابه‌زین
محه‌مه‌د ئه‌یوب پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌ڵێت:
"هێزی كاریگه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی كاك كۆسره‌ت بوو، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بوون".
"ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له قاسمه‌ڕه‌ش
هاتبوون هه‌مووی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوون و پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بڕیار
بدات كاك كۆسره‌ت ده‌ستی به‌راپه‌ڕین كردبوو"، محه‌مه‌د ئه‌یوب واده‌ڵێت.
ساڵح هه‌ولێری پێشمه‌رگه‌ی دێرین له یادی
راپه‌ڕینی هه‌ولێر دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رنامه‌ی
ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینی دانا‌و سه‌ركه‌وتووش بوو".
ده‌شڵێت: "یه‌كێتی ده‌ورێكی كاریگه‌ری
هه‌بوو به ناردنی مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی و راگه‌یاندن و هاندانی جه‌ماوه‌ر له هه‌موو
ناوچه‌كانی كوردستان".
له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی كوردستانی پێكهێنرا
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیار
و پلاندانه‌ری راپه‌ڕین بوو، چونكه پێش راپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی
كوردستانی پێكهێنراو راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌رێی رێكخستنه‌كانی ناوشاریشهوه
ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ راپه‌رین له سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی
كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی راپه‌ڕین بوو، بۆیه شانه‌چه‌كداره‌كان
به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكردو راپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

