مەڵبەندی نەینەوا: رێ لەگۆڕینی دیمۆگرافیای نەینەوا بگیرێت
کوردستان 09:28 PM - 2023-03-11
مەڵبەندی نەینەوا
کۆبوونەوەی کەسایەتی حزبی و حکومی لەگەڵ ژمارەیەک لە پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا
پاشنیوەرۆی ١١ی ئادار ٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەلبەندی 7ی موسڵ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتی کۆمەلایەتی و ریش سپی و پیاوماقولانی دەڤەرەکە لە گوندی بایبوختی لە ماڵی لوقمان شەبەك کادری دێرینی یەکێتی لە دەڤەرەکە نیوەرۆ خوانێك رێکخرا.
لەو دانیشتنەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا ھاوکاری و پشتیوانی یەکێتی بۆ کۆمەڵانی خەلکی دەشتی نەینەوا بەگشتی دەربری و وتی:" وەكچۆن ھەمیشە سەرۆك مام جەلال پشتیوانی پێکھاتەکانی پارێزگای موسڵ و دەشتی نەینەوا بووە، ئەوا یەکێتیش بەهەمانشێوە پشتیوانە بەتایبەت لەپەرەپێدانی پێكەوە ژیان و تەبایی و ئاشتی و سەقامگیری سەرجەم ئاین و نەتەوە و چین و تویژەکان".
دووپاتیکردەوە کە یەکێتی بەردەوام دەبێت لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەڵال بۆ ھەموو پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان کە بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە ئاوارەبوون.
لێپرسراوی مەڵبەندی 7 داوایکرد پارێزگاری لە ناوچەی خۆیان بکەن و رێ لە گۆرینی دیمۆگرافیای دەشتی نەینەوا بگرن.
ئامادەبووانی دانیشتنەکە ھەموویان ھاورابوون لەسەر کاری پێکەوەیی و یەكرێزی بۆ بەدیھێنانی ئامانجی ھاوڵاتیانی دەشتی نەینەوا بەھەموو پێکھاتەکانەوە .
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

