له‌سلێمانی 200 كۆمپانیا به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن
کوردستان 11:46 AM - 2023-03-12
سولی ئێكس پۆ
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی به‌هاره له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌به‌شداری 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌رده‌وامه‌و بڕیاره 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیاوازه
شه‌وقی عه‌بدولكه‌ریم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" نزیكه‌ی 200 كۆمپانیا به به‌رهه‌می جۆراوجۆر له‌فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاره‌دا به‌شدارن، ده‌كرێت بڵێین له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌موو جۆره پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان به‌رده‌ستن".
" جیاواز ئه‌م فێستیڤاڵه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه كه جێگه‌ی تایبه‌ت به‌یاریكردنی منداڵان دابینكراوه‌و خێزانه‌كان ده‌توانن منداڵه‌كانیانی لێ دابنێن تا بازاڕی ده‌كه‌ن". شه‌وقی عه‌بدولكه‌ریم وایوت
ساڵانه ژووری بازرگانی سلێمانی فێستیڤاڵ ده‌كاته‌وه
پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژووری بازرگانی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانه ده‌كاته‌وه‌و ئامانج لێی ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانیان به نرخێكی هه‌رزان و گونجاو بكڕن.
سیروان محه‌مه‌د لێپرسراوی ژوری بازرگانی سلێمانی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" هه‌موو ساڵێك پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانجمان لێی ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانیان به نرخێكی هه‌رزان و گونجاوتر له بازاڕه‌كان بۆ ئه‌و مانگه پیرۆزه ده‌ستبكه‌وێت".
"له فێستیڤاڵه‌كه چه‌ندین كۆمپانیای ده‌ره‌كی و ناوخۆیی به‌شدارن و بڕیاره له‌رۆژی 9-3-2023 بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت." سیروان محه‌مه‌د وایوت
فیستیڤاڵی به‌ھاره له‌كاتێكدا سازده‌كرێت كه نزیكه له جه‌ژنی نه‌ورۆز و مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له ساڵانی رابردوودا 15 ھه‌زار ھاووڵاتی به‌شدارییان له ڤێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ ھاووڵاتی زیاتر به‌شداربن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

