یەكێتی پێنجوێن و رازیانەش سەوز دەكات
کوردستان 08:28 PM - 2023-03-12
PUKMEDIA
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی پێنجوێن و رازیانە سەوز دەکرێن
هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش هەڵمەتی نەمام چاندن لەسنووری دوو پڕۆژەی دارستانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەشداریكردنی لەهەڵمەتەكەدا زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن وێڕای ئەوەی بە گرنگییەوە باسی لەم هەڵمەتە نیشتمانییە كرد داواكارییەكی ئاراستەی لایەنە حزبی و سەرمایەدارەكان كرد كە بەهەمان شێوە پرۆژەی وەها جێبەجێبكەن و بەشداربن لە پاراستنی ژینگەی كوردستان وتیشی: "خەڵكی پێنجوێن بەگرنگیەوە لێی دەڕوانن و سوپاسی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەن بۆ بەسەركردنەوەی قەزاكەیان".
هاوكات حسێن حەمەكەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند ئەمڕۆ قۆناغێكی تری هەڵمەتەكەمان گەیاندە سنووری دوو پڕۆژەی دارستانی گرنگ كەئەوانیش پرۆژەی دارستانی كێلوو سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی پێنجوێن و پاركی دارستانی رازیانە بوون كەتوانیمان بڕێكی باش نەمامی تێدا بڕوێنین، وتیشی: "پێنجوێن ناسراوە بەزۆری رووبەری دارستانە سروشتی لەگەڵ ئەوەشدا پلانی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی زیادكردنی رووبەری دارستانی دەستكردی لەخۆگرتووە بۆیە هەڵمەتەكە قەزاكەی گرتەوە".
هەرلەوبارەیەوە عەلی ئەحمەد نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: "لەهەڵمەتەكەدا ڕەچاوی ئەوەكراوە كەبەپێی چڕی دانیشتوان و دابەشبوونی، نەمامی پێویست بۆ ناوچەكان دابین بكرێت لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار و تەندروست بۆ دانیشتوانەكەی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

