یەکێتی یەکەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆک
کوردستان 10:36 AM - 2023-03-14
PUKMEDIA
دهۆک
له‌دوای
چه‌ندین رۆژ له‌به‌رده‌وامی راپه‌ڕین وه‌ك زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی
كوردستان، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆداو له‌ساڵی 1991، خه‌ڵكی شاری دهۆك بە
قارەمانێتی هیزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەپێش هێزەکانی تر
گەیشتنە شارەکە، له‌دژی رژێمی پێشووی عیراق راپه‌ڕین و توانیان
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شاره‌كه له‌ڕژێمی به‌عس پاكبكه‌نه‌وه‌و به ته‌واوی ئازادی
بكه‌ن.
مامۆستا نازم عومەر
دەباغ پێشمەرگەی دێرینی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"کاتێک راپەڕینی ساڵی ١٩٩١
لەدەڤەری رانییەوە دەستیپێکرد، هێزەکان بوون بە دوو بەشەوە بەشێکیان بەرەو هەولێرو
بەشێکیشان بەرەو قۆڵی شێخان، من بەر قۆڵی شێخان کەوتم و توانیم پێش سەرجەم
هێزەکانی تر نزیکی سەعات ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەگەڵ هاوسەنگەرەکانم بگەمە ناو دهۆک،
خەڵک راپەڕین و دوای چەند سەعاتێک لەلایەن هێزەکانی ترەوە هاوکاری کراین".
یەکێتی یەکەم هێز بوو گەیشتە شاری دهۆک
"کاتێک بروسکەمان نارد بۆ نەوشیروان مستەفا و پێمان وت ئێمە وەکو یەکەم هێز چوینەتە ناو شاری دهۆکەوە، نەوشیروان مستەفا لەگەڵ مەسعود بارزانی لەقاسمەڕەش پێکەوە بوون و مەسعود بارزانی بە نەوشیروان مستەفای وتبوو هێزەکەی تۆ رێگەکەیان کورت کردووەتەوە". مامۆستا نازم وایوت
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ندازیار و پلاندانه‌ری راپه‌ڕین بوو، چونكه پێش راپه‌ڕین له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی جه‌بهه‌ی كوردستانی پێكهێنراو راپه‌ڕین ده‌ستیپێكرد، له‌رێی رێكخستنه‌كانی ناوشاریشهوه ئاماده‌كاری ته‌واوی كرد بۆ راپه‌رین له سه‌عاتی سفرداو ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستانیش سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی كۆده‌كانی راپه‌ڕین بوو، بۆیه شانه‌چه‌كداره‌كان به كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانیان هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ده‌ستپێكردو راپه‌ڕین سه‌ریهه‌ڵدا.
دەقی نامەکەی مەسعود بارزانی کە لەوەڵامی نامەیەکی نەوشیروان مستەفادا رازیبوونی خۆی بۆ دیاریکردنی مامۆستا نازم عومەر دەباغ دەربڕیوە لەگەڵ هێزە دیاریکراوەکاندا بەشداری راپەڕین و رزگارکردنی شاری دهۆک بکەن :
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

