سەرۆك بافڵ: مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد پارێزراوبن
عیراق 02:51 PM - 2023-03-15
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و محەمەد شیاع سودانیسەرۆكوەزیرانی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەفدێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە بڕیاردەر و ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكانی هەرێم و عیراق كرا و جەخت لە پشتیوانیكردنی پرۆژەی نیشتمانیی عیراق كرایەوە كە خۆی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، چەسپاندنی یاسا و سەقامگیریدا دەبینێتەوە.
لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد لەبەرامبەر تەواوكردنی رێكارە فیدراڵییەكانی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و داوایكرد: "ئەمە سەرەتایەكی گرنگ بێت بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجەییەكان و حكومەتی عیراقیش مافە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر هەڵەبجە جێبەجێبكات. وتیشی، دەبێت هەنگاوی كرداری بۆ ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكە بنرێت و بارتەقای قوربانیدانەكەی خزمەت بكرێت. لەبارەی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەش سەرۆك بافڵ وتی، هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە سەقامگیریی ئابووری و ژیانی هاوڵاتیان پارێزراوبێت".
سەرۆك بافڵ پەرۆشی یەكێتیی نیشتمانی بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت دووپاتكردەوە بەشێوەیەك كە خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی خەڵك بكرێت و وتیشی: "جەخت لە چارەسەركردنی سیاسییانەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەینەوە و بەشێوەیەك كە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد پارێزراوبێت. وتیشی، پێویستە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان زاڵبكرێت و هەمووان بە ئاڕاستەی ئاوەدانی و سەقامگیری هەنگاو بنێن".
هەر لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بافڵ جەختیشیكردەوە: "یەكێتی یەك ئاڕاستە و یەك بڕیاری هەیە و هەمان سیاسەت و ستراتیژی سەرۆك مام جەلال لەبەرامبەر پرسەكان پەیڕەو دەكات، دەشمانەوێت لەگەڵ دۆستەكانمان پێكەوە خزمەتی گەل و وڵات بكەین و باوەڕمان بە شەراكەت و هاوبەشێتی راستەقینە و گیانی پێكەوەیی هەیە".
هەر لە دیدارەكەدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق وێڕای ئەوەی سوپاسی سەرۆك بافڵ و یەكێتی كرد لەبەرامبەر رۆڵ و هەڵوێستی سیاسیی ئەرێنیان لە عیراق و سەرخستنی بەرنامەكانی حكومەت و رایگەیاند: "ئەو میراتە دەوڵەمەندەی سەرۆك مام جەلال جێیهێشتووە بەرپرسیارێتییەكی مەزن و گرنگە تا هەموولایەك پێوەی پابەندبن. وتیشی، سەقامگیریی سیاسی عیراق بە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمەوە بەستراوە و ئەركی حكومەتیشە خزمەتی هەمووان بكات و پرۆسەی چاكسازی بەردەوامی هەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

