قوباد تاڵەبانی و سودانی هاوڕان بیانوی دابینکردنی شایستە داراییەکان نەمێنێت
کوردستان 08:39 PM - 2023-03-15
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عيراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عيراق کرد و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا کە رۆژی 15ی مارسی 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە چارەسەرکردنی دەستوریانەی کێشەکان کرایەوە.
لەبارەی پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عراق هەردوولا هاوڕابوون کە گرنگە پاش پەسەندکردنی لە پەرلەمان، دەبێت هەردوو حکومەتی فیدرال و هەرێم پابەند بن بە جێبەجێکردنی و نابێت هیچ بیانو و بەربەستێک لەبەردەم دابینکردنی شایستەی داراییەکان دروست بکرێت.
قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا؛ ئەو خاڵانەی پەیوەستن بەهەرێمی کوردستانەوە لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەموویان قابیلی جێبەجێ کردنن، جەختیشی کردەوە هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لەرێککەوتن لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا.
لەکۆتاییدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشی کرد بۆ سەردانکردنی سلێمانی و پاڵپشتی خۆی بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی دووپات کردەوە و هیوای خواست پێکەوە بتوانن زاڵبن بەسەر تەحەدداکان بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری هاوڵاتیان بکرێت.
لەکۆبوونەوەکەدا، هەریەک لە وەزیرانی پلاندانان و ناخۆ و کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی هەرێم و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییەکانی گەرمیان و راپەڕین ئامادەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

