دادگای هەولێر دوو زیندانی بادینان ئازاد ناكات
کوردستان 05:27 PM - 2023-03-16
PUKMEDIA
زیندانیانی بادینان
هێشتا دووان لە زیندانیانی بادینان ئازاد نەكراون، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینانیش دەڵێت: "دوای جەژنی نەورۆز هەوڵدەدەین بە ئازادكردنی مەرجدار ئەو دوو زیندانییەی دیكەش ئازاد بكرێن، ئەگەر داواكەشمان رەتبكرێتەوە دەبێت شەش مانگی دیكە لە زینداندا بمێننەوە".
بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هەریەك لە شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، ھاریوان عیسا، دوای تەواوكردنی نزیكەی سێ ساڵ زیندانی ئازاد كران، بەڵام بەبیانووی جیا جیا هەریەك لە شێروان شێروانی و گوھدار زێباری، سزاكەیان تا مانگی 9 ی ئەمساڵ بۆ درێژكرایەوە".
"لەگەڵ ئەوەی ئەو بڕیارە بەنایاسایی دەزانین، بەڵام دوای جەژنی نەورۆز جارێكی دیكە داوا لە دادگا دەكەینەوە كە بە ئازادكردنی مەرجدار شێروان شێروانی و گوھدار زێباری، ئازاد بكرێن" بەشدار حەسەن وادەڵێت.
هاوكات ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە بارەی ئازانەكردنی ئەو دوو زیندانییەی بادینان رایگەیاندبوو: " لە كاتێكدا كەمتر لە 24 سەعات مابوو بۆ ئازادكردنیان، دادگای كەتنی 2ی ھەولێر بەپێ ماددەی 279ی سزای عیراق و بێ ھیچ ئاگاداكردنەوەیەك بۆ پارێزەرەكانی سزایەكی نوێ بەسەر رۆژنامەنووس گۆھدار زێباری سەپاند بە بیانووی لۆگۆ گۆڕینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لە "نیسان" بۆ "دایو" لە پێش سێ ساڵ (لە كاتێكدا ھیچ لۆگۆی نە گۆڕیوە و ئەمە پەیوەندی بە غرامەیەكی ھاتوچۆ ھەیە) ئەم بڕیارە بە سوكایەتی كردن بە دادگا و دیموكراسییەت دەزانین".
راشیگەیاندووە: "بۆ ڕای گشتی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشكەرایە كە رۆژنامەنووس و چالاكوانانی بادینان ماوەی دوو ساڵ و ھەشت مانگە لە پڕۆسەیەكی ناسایایی و نادیموكراسیدا سزادەدرێن و ئەو نادادییە دژبە رەچاوكردنی سادەترین بڕگەكانی یاسا كارپێكراوەكانی ھەرێم، بەندەكانی دەستوری عیراق و بگرە دژبە 13 ماددەی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بوون، ئەمەش سومعەی ھەرێمەكەمان ناشرینتر كردووە".
ئەمە لە كاتێكدایە بەفەرمانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی ھەریەكە لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، ھاریوان عیسا و گوھدار زێباری) كەمكرایەوە بۆ (دوو ساڵ و چوار) مانگ، بەلەبەرچاوگرتنی ماددەی 331ی ئازادكردنی مەرجی (الإفراج الشرگی)، پێویست بوو ھەر پێنج زیندانییەكە لە مانگی 8ی پارساڵدا ئازاد بكرانایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

