یەکێتی ئیمزا بۆ بودجە و قەرەبووی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 04:21 PM - 2023-03-19
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای بۆ جێگیرکردنی بودجەیەکی تایبەت و
قەرەبووکردنەوەی پارێزگای هەڵەبجە دەستپێکردووە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵی کۆکردنەوەی ئیمزای
پەرلەمانتارانم داوە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی بودجەی گشتی عیراق بۆساڵی 2023، بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگاکە جێگیر بکرێت و هەروەها قەرەبووی پارێزگای
هەڵەبجە بکرێتەوە".
ژمارەی پێویست ئیمزا بۆ پرۆژەکە کۆکراوەتەوە
"پێویستە
بۆ هەر پڕۆژەیەک 25 پەرلەمانتار
ئیمزای لەسەر بکات، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە ژمارەی پێویست ئیمزا بۆ پرۆژەکە
کۆکراوەتەوە و لە هەوڵداین ژمارەی ئیمزاکان زیاد بکەین، تا پەرلەمان بتوانێت لەم رێگەیەوە
خزمەتێک بە هەڵەبجەییەکان بکات"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
لەئێستادا پرۆژەیاسای بودجە لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە و چاوەڕوانی گفتوگۆو مشتومڕی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە،
کە بەگوێرەی پرۆژەیاسای بوودجە
كە وێنەیەكی دەست سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA کەوتووە، كۆی بودجەی عیراق بە 134.552.919.063 دینار خەمڵێندراوە.
حکومەت قەرەبووی پارێزگای هەڵەبجە بکاتەوە
ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق ئاماژە بەوە دەکات: "حکومەتی عیراق دەتوانێت وەک پارێزگایەکی نوێ لە
هەڵەبجە بڕوانێت و بودجەی بۆ تەرخان بکات هەتا ئەو زیانەی بەریکەوتووە قەرەبوو بکرێتەوە".
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رۆژی 13-3-2023، رێکارە فیدراڵییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی
تەواو کرد و ئەو شارە بووە 19 هەمین پارێزگای عیراق و لەئێستادا بڕیارەکە لە
ئەنجومەنی نوێنەرانە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی نوێنەرانیش
بڕیار لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەموو کۆبوونەوە و دیدارە سیاسییەکانیدا لە بەغدا
جەختی لە تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کردووەتەوە،
تەنانەت لە پڕۆژەکەی یەکێتی دا لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەئکیدی لە
تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کردووەتەوە، بۆیە بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە یەکێکی دیکەیە لە دەستکەوتەکانی یەکێتی بۆ گەلی کورد بەگشتی و خەڵکی هەڵەبجە
بەتایبەتی.
PUKMEDIA


هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

