ئین سلێمانی ماراسۆنێكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی رێكدەخات
کوردستان 09:25 AM - 2023-03-20
پلاتفۆرمی ئین سلێمانی
ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز
بۆ یەكەمجار پلاتفۆرمی ئین سلێمانی ئەمڕۆ 20ی ئاداری 2023 ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێكدەخات.
ماراسۆنەكە سەعات 10ی بەیانی لە بازنەیی مەلیك مەحمود بەردەم كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گۆیژەوە دەستپێدەكات .
ماراسۆنی نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی تەنیا پێشبڕكێ نییە، بەڵكو ئەزموونێكی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا رادەكەن و دیمەنەكانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
چالاكییەكە بۆ هەمووان كراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو ڕەگەز لە هەر بەشێكی ماراسۆنەكەدا دابینكراوە و لەناو پاركی هەواری شار خەڵاتيان بەسەردا دابەشدەكرێت.
كاروچالاكییەكانی فێستیڤاڵی پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا سەعات 6ی ئەمڕۆ گەورەترین ئاڵای كوردستان لە سەرتاسەری هەموو كوردستان لەسەر چیای گۆیژە دادەنرێت، 300 كچ و كوڕ بە مەشخەڵی ئاگرینەوە بەسەر گۆیژەدا سەردەكەون و لەوێ ئاگرێكی گەورە دەكرێتەوە.
دواتر لەشەقامی سالم، كەرنەڤاڵی نەورۆز لە تەنیشت سیتی ستار ئەنجام دەدرێت، بەجۆرێك كە ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنج بە میوزیك و گۆرانی بەشدار دەبن و لەبەردەم باخی گشتییەوە دێن بەرەو سیتی ستار و مەشخەڵ و ئاگریان بەدەستەوەیە و نێرگز دەدەن بەهەموو ئەوكەسانەی لەوێدان، هەروەها كۆمەڵێك كارەكتەری كورد دروستكراونەتەوە وەكو، پیرەمێرد و خاتوو بەدیعە دارتاش و ئیبراهیم پاشای بابان.
هەمان شەو لە شەقامی سالم ئاهەنگی نەورۆز دەبێت، بە بەشداری هونەرمەندان، ماجد و حەمید عوسمان و یادگار خالیدی.
دوێنێش كۆنسێرتی ئین سلێمانی بۆ نەورۆز لە تەلاری هونەر بۆ هونەرمەندان هانی موجتەهیدی، سەنا بەرزنجی و هەژار زەهاوی ئەنجامدرا.
پێشتریش پلاتفۆڕمی ئین سلێمانی لە رۆژی 17ی مانگەوە بە فێستیڤاڵی تایبەت بە نەورۆز، شەقامی سالمی بەشێوازێكی جیاواز رازاندەوە و لایڤ میوزیك پێشكەش كرا، رۆژی 18ی مانگیش، لە سەرچنار كۆنسێرت پێشكەش كرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

