یه‌كێتی ده‌ستوور ده‌كاته چاره‌سه‌ر نه‌ك رێكه‌وتنی لابه‌لا
کوردستان 12:51 PM - 2023-03-21
PUKMEDIA
حکومەتی هەرێم و عیراق
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له‌عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ته‌ئكید له‌جێبه‌جێ كردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه‌و رێككه‌وتنی لابه‌لا به‌جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور نازانێت.
له‌نوێترین دیداریدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد پارێزراوبن".
سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵێكی گرنگی له‌چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد بینیووه
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی هه‌میشه به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كردووه، چونكه هه‌زاره‌ها شه‌هیدی له‌پێناو كوردستاندا داوه".
"سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵێكی گرنگی بینیوه له چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌عیراق، هه‌ربۆیه سه‌رۆك بافڵ -یش درێژه پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جهلالهو به‌رگریی له‌مافه‌كانی كورد به‌پێی ده‌ستوور ده‌كات"، رابیحه حه‌مه‌د وایوت.
یه‌كێتی ته‌ئكید له‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه
رێككه‌وتنی لابه‌لا به‌جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور نازانرێت و یه‌كێتی ته‌ئكید له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ده‌ستوور ده‌كاته‌وه.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ناردنی وه‌فد بۆ به‌غدا و رێككه‌وتنی لابه‌لا جێگره‌وه‌ی ده‌ستوور نییه و هه‌ر ئه‌مه‌شه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عیراق به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن".
"ده‌ستوور بنه‌مای چه‌سپاندنی دیموكراسییه له هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر بۆیه یه‌كێتی ته‌ئكید له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور له عیراق ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور دا مافه‌كانیان پارێزراوبێت "، د.بڕیار ره‌شید وایوت.
ده‌شڵیت: "یه‌كێتی پێیوایه كاتێك هه‌رێمێكی به‌هێزمان ده‌بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا".
له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی پێشكهشكردو داوایكردوه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه پێیوایه رێككه‌وتنی لابه‌لا ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت، به‌ڵام ده‌ستوور بكرێته پێوه‌ری رێككه‌وتن، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر زیاتر مافه‌كانی گه‌لی كورد پارێزراوتر ده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

