یەكێتی ئامانجی یەكبوونی كورد و بەدەستهێنانی مافەكانيیەتی
ی ن ک 12:07 PM - 2023-03-22
PUKMEDIA
پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ نەورۆزی ملیۆنی ئامەد
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتاوە هەوڵ و تێكۆشانەكانی بۆ هاوكاری كردنی پارچەكانی دیكەی كوردستان بووە و لە ئێستاشدا لەسەر ئەو رێبازە بەردەوامە، بەشێوەیەك هەر بەشێكی كوردستان پێویستی بە هاوكاری یەكێتی بێت بێ درێغی هاوكار و پشتیوانیان دەبێت، هاوكات هەمیشە كەركوكی بە كلیلی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد زانیوە و فیداكاری زۆری بۆ كوردستانی بوون و ئازادكردنی كردووە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی رزگاركردن و راپەڕینی كەركوك دا رایگەیاند: "كەركوك و كەركوكییە سەربەرزەكان دڵنیا دەكەمەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزە دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و بە خوێنی خۆمان قودسی كوردستان دەپارێزین".
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەر لەسەرەتای هەوڵ و تێكۆشانەكانی یەكێتییەوە كەركوك جێی بایەخی بووە، هەروەك سەرۆك مام جەلال دەیوت: "كلیلی چارەسەركردنی كێشەكانی كورد كەركوكە"، هاوكات بەردەوام دەیوت: "كەركوك قودسی كوردستانە"، لەژێر رۆشنایی ئەو وتانەشدا یەكێتی فیداكاری زۆری بۆ ئەو شارە كردووە و قوربانی بۆ ئازاد كردنی داوە".
"هەر لەوچوارچێوەیەشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرجەم قۆناغەكاندا هەوڵی تەواوی بۆ سەلماندنی كوردستانی بوونی كەركوك و خۆشگوزەرانی دانیشتووانەكەی داوە" زیاد جەبار وادەڵێت.
یەكێتی خەبات بۆ بەدیهێنانی قۆناغی رزگاری نیشتمانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای خەباتی خۆیەوە هاوكاری و پشتیوانی پارچەكانی دیكەی كوردستانی كردووە و لە ئێستاشدا خەباتی بۆ بەدیهێنانی قۆناغی رزگاری نیشتمانی هەر چوار پارچەی كوردستان بەردەوامە، بەردەوامیش جەخت لە بەرژەوەندی گەلی كورد و خەباتی پێكەوەیی دەكاتەوە".
هاوكات لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆزی مليۆنی كە لە ئامەدی باكووری كوردستان بەڕێوەچوو سەرۆك بافڵ پەیامێكی پیرۆزبایی پیشكەش كرد و رایگەیاند: "بە پشتیوانی هەموو لایەك فشار دەخەینە سەر حزبەكان كە بەرژەوەندی گەلەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندی خۆیان، كیشەكانمان دەخەینە لاوەو بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان پێكەوە شانبەشان خەبات دەكەین".
هەر لەوبارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەموو قۆناغە جیاجیاكاندا پشتیوانی سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان بووە و رۆڵ و كاریگەری بەرچاوی لە هاوكاریكردنی لایەنە سیاسییەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان هەبووە بەبێ ئەوەی دەستوەردان لەناوخۆی ئەو حزبانەدا بكات".
"روئیا و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوە بووە كە بەردەوام بە ئەركی خۆی زانیوە پشتیوانی پارچەكانی دیكەی كوردستان بێت و مێژوو شاهیدە كە یەكێتیی لە هەر چوارپارچەی كوردستان رۆڵ و كاریگەری خۆی هەبووە، ئێستاش خەبات بۆ بەدیهێنانی قۆناغی رزگاری نیشتمانی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

