یەکێتی بەشێک بووە لەچارەسەری کێشەکانی عیراق
ڕیپۆرتاژ 04:21 PM - 2023-03-22
PUKMEDIA
یەکێتی بەشێک بووە لەچارەسەری کێشەکانی عیراق
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان بەهۆكاری سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عیراق دەزانێت، هەربۆیە هەمیشە هەوڵی نێوەندگیری چارەسەركردنی كێشەكانی بە گفتوگۆ داوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەرەتای دروستبوونییەوە هەوێنی چارەسەری كێشەكان بووە و هەوڵەكانی بۆ برایەتی نێوان لایەنە سیاسییەكان چڕكردووەتەوە، ئێستاش سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی درێژەپێدەری هەمان رێبازن.
یەكێتی لە پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق رۆڵی كاریگەری هەبوو
رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "سەرۆك مام جەلال داڕێژەری سیاسەتی یەكێتی بووە و هەوڵی ئاشتی و برایەتی لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا داوە، هەربۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە هەوڵی ئاشتەوایی و نێوەندگیری لایەنە سیاسییەكانی داوە و هەرگیز نەیویستووە و نەبووە بە بەشێك لەكێشەكان، ئێستاش سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی لەسەر هەمان رێچكە بەردەوامن".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، رۆڵی باش و كاریگەری بینی چونكە نێوەندگیرانە كاری كرد و نەچووە پاڵ هیچ لایەنێك كە وایكرد ئەم حكومەتەی ئێستای عیراق دروستبێت" رابیحە حەمەد وادەڵێت.
یەكێتی كاریگەری باشی لەسەر رێڕەوی سیاسی عيراق داناوە
سیاسەتی میانڕەوانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق بووە و هەرگیز نەبووەتە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی، هەربۆیە بەردەوام دیالۆگ و گفتوگۆی بە چارەسەر زانیوە و بەنێوەندگیری خۆی كاریگەری لەسەر رێڕەوی سیاسی عیراق هەبووە.
مەیسون دەمەلوجی كەسایەتی سیاسی دیاری عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی هەر لە سەرتای دروستبوونییەوە تا ئێستا فاكتەری خێر و كۆكەرەوەی لایەنەكانە سیاسییەكانی كوردستان و عیراق بووە و توانیویەتی كاریگەری لەسەر رێڕەوی سیاسی وڵاتەكە دابنێت".
"یەكێتی بە سەرۆكایەتی سەرۆك مام جەلال توانی ببێتە بەشێكی گرنگی چارەسەر لە زۆربەی كێشەكانی عیراق و لە دوای مام جەلالیش سەركردایەتی ئێستای حزبەكە سەركەوتوو بووە لە جێبەجێ كردنی سیاسەتی میانڕەوی و هەرگیز نەبووەتە هۆكاری دروستبوونی كێشەكان" مەیسون دەمەلوجی وادەڵێت.
لەسەرەتای دروستبوونی حكومەتی نوێی عیراقدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی كاریگەری لەكۆكردنەوەی بۆچوونەكان و گەیشتن بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی عیراق بینی و یەكهەڵوێستی لایەنەكان و پاراستنی مافە دەستوورییەكان بەخاڵی سەركەوتنی حكومەتەكەی سودانی دەزانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

