سه‌رۆكی یه‌كێتی پێش ئه‌مریكا هۆشداری دا لە "پاشه‌كشه‌ی" حكومه‌تی هه‌رێم
کوردستان 02:57 PM - 2023-03-26
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ر له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جارێكی دیكه و له هه‌ولێری پایته‌خت، حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئاگاداركرده‌وه له سه‌ر" خراپی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ" و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكییه‌كان بێزاربوون و 30 ساڵه خه‌ریكی هه‌رێمی كوردستانن و تاقه‌تیان چووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دۆخی هه‌رێم بێزارن".
سەرۆک بافڵ: هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه
سه‌رۆك
بافڵ رۆژی 1-3-2023، له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دووه‌مین كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی
هه‌ولێر له‌باره‌ی بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان له پانێڵێكدا هۆشداری له‌سه‌ر
ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و بێزاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا‌و ئاشكرایكرد: "له
هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌پاشه‌كشه‌دایه له‌مافه‌كانی مرۆڤ و
ئازادییه‌كان، پێشێلكاری زۆر هه‌یه ده‌ستگیركردن و هەروەها بەوتەی ناوەندە
نێودەوڵەتییەکان تەنانەت تۆمهتههڵبهستنیش لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە".
دیداره
دیپلۆماسیه‌كانی سه‌رۆك بافڵ له‌گه‌ڵ كونسوڵ و باڵیۆزی و دیپلۆماتكارانی بیانی له
خراپی دۆخی هه‌رێم و حوكمڕانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه و ئه‌ویش به‌ئاشكرا له دیداری
هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ته‌واوی
نێرده‌ی ئه‌وروپا پێیان وتوین هه‌رێم له هه‌موو بوار و سێكته‌ره‌كاندا لهپاشهكشێ
دایه".
ئه‌م
هۆشداریی و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی سه‌رۆك بافڵ له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هه‌رێم له ته‌واوی
سێكته‌ره‌كاندا پێشتریش دركاندویه‌تی و له دیداره میدیایی ناوخۆیی و بیانیی دا باسیكردن و داوای چاره‌سه‌ری كردووه،
به‌ڵام درێژه به‌و دۆخهدرا، بۆیه له سه‌ری ساڵی نوێی كوردیدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له جیهاندا بڵاوكرده‌وه و تێیدا
هه‌رێمی كوردستان به‌شی شێری له پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی و ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان
به‌ركه‌وت و سهرهكۆنهی حكومه‌تی هه‌رێمی كردووه و بێزاری ناوه‌نده نێودهوڵهتیهكانیشی
ئاشكراكرد.
پێگەی فۆرن پۆلسی ئه‌مریكی پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێمی بڵاوکردەوە
جگه‌له راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، پێگه‌ی به‌ناوبانگی فۆرن پۆلسی ئه‌مریكی راپۆرتێكی له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكارییه‌كان و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جیكاری نێوان شاره‌كان بڵاوكرده‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای سه‌لمانده‌وه.
بڕیارێكی
دیكه به‌رۆكی ئابووری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی گرت، كه توركیا كه‌یسی پاریسی دۆڕاند
و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه راگیرا‌و میدیای
توركی و ئه‌مریكی و عیراقی و كوردستانیش وه‌ك بروسكه به‌خێرایی هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردهوهو
خودی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقیش پێشوازیان
له بڕیاره‌كه كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

