هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27
PUKMEDIA
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگیدا بە پرۆژەی هەمواركردنەوەی سێهەمی یاسای هەڵبژاردنەكان و ناڕەزایی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان نەیانتوانی رێگری لە دەنگدان بكەن و پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت:" فراكسیۆنی یەكێتی دەنگی بە پرۆژەی هەمواری یاساكە نەدا".
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەعات 5ی بەرەبەیانی رۆژی 27/3/2023 دوای مشتومڕی چەند سەعاتی و ئاڵوزیی ناو هۆڵی نوێنەران دەنگیدا لەسەر پرۆژەی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنەكان، بەو پێیەش پێش كۆتایی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە كەركوكیشەوە دەكرێت لەسەر بنەمای "سانت لیگۆی ١.٧ ".
بەپێی وتەی فراكسیۆنە نارازییەكان بەگشتی پرۆژەی هەمواری سێهەمی هەڵبژاردنەكان لە كۆمەڵێك ماددە و بڕگەدا كێشە و كەموكورتی زۆری هەبووە، لەسەر پرسی كەركوك و موسڵ و كۆتای پێكهاتەكان و هەروەها لە بارەی سەرژمێری و كەركوكیش ورد نییە و ناڕونی هەیە.
فراكسیۆنی یەكێتیی دەنگی بە پرۆژەی هەموارەكە نەدا
بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكانی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنەكەدا ١٨٩ پەرلەمانتار ئامادەبوون "بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەندكراوە" كە لە ١٥ ماددە پێكهاتووە و رێوشوێنەكانی ھەردوو ھەڵبژاردنەكەشی دیاریكردووە.
د.بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:" فراكسیۆنی یەكێتیی دەنگی بە پرۆژەی هەموارەكە نەدا، نارەزایی زۆری هەبوو، بۆیە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان هاتنە هۆڵی پەرلەمان و رێگرییان لەبەڕێوەچوونی دانیشتنەكە كرد".
" لە دانیشتنەكەدا پشێویی دروستبوو ، سەربەخۆكان دەستیان بە هوتافكێشان كرد و لە وكاتەشدا دەنگدان دەستی پێكرد، بۆیە پەرلەمانتارە سەربەخۆكان كرانە دەرەوە و رێگری كرا بێنەوە بۆ هۆڵی پەرلەمان و دانیشتنەكەش بەردەوامی پێدرا". ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتیی لە نوێنەرانی عیراق وایوت.
زیاتر لە 70 پەرلەمانتار كرانەدەرەوە
زیاتر لە 70پەرلەمانتاری سەربەخۆ و بەشێك لە فراكسیۆنەكان ناڕەزاییان دژی یاساكە دەربڕی و لەكاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەی ھەمواری یاساكە، بۆیە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێدا لەرێی پاسەوانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دووریان بخاتەوە بۆ دەرەوەی هۆڵەكە و پاسەوانەكان هاتنە هۆڵەكەوە.
د.بڕیار رەشید دەڵێت:" فراكسیۆنی یەكێتیی لەسەر بڕگەكانی تایبەت بە ھەڵبژاردن لە كەركوك ناڕازی بوو، بۆیە دەنگی پێ نەدرا".
كەركوك لەگەڵ پارێزگاكانی تر هەڵبژاردن دەكات
بەگوێرەی پرۆژەی ھەمواری یاساكە كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ھەڵبژاردن لە كەركوك وەك پارێزگاكانی دیكەی عیراق لە یەك رۆژدا دەكرێت، بەپشتبەستن بە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ".
بەگوێرەی ماددەی ٢ و ٦ و ٧ یاساكەش دەبێت پێش ٢٠٢٣/١٢/٢٠ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت و بۆ خولەكانی داھاتووش پێویستە ٤٥ رۆژ پێش كۆتاییھاتنی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ھەڵبژاردن بكرێت.
كۆتای ژن 25% دەبێت
یاساكە مەرجی خۆكاندیدكردنیشی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاكان دیاریكردووە، كە دەبێت تەمەنی كاندید لە ٣٠ ساڵ كەمتر نەبێت و ھەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت، ھەروەھا نابێت بە ھیچ سزایەكی تاوانكاری حكوم درابێت.
لە یاساكەدا ھاتووە، ئەنجومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ كورسی پێكدێت لەو ژمارەیەش ٩ كورسی پشكی كەمینەكان دەبێت، ھەروەھا كۆتای ژنان بە ٢٥% دیاریكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

