دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
کوردستان 08:14 PM - 2023-03-27
راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەستگیرکراوان
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە چەند هەڵمەتێکی جیادا ٨ تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات .
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نیردراوە رایدەگەیەنێت: لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگری بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عیراق زانیاری دروست بەدەست هات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لەیاسا هەڵهاتوو کە بەمادەی ٤ تیرۆر داواکراوبوون لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ، دەزگای هەواڵگری ، دژەتیرۆر ، یەکەی وەڵامدانەوەی خێرای عیراق کە بەمەرامی خۆحەشاردان رویان لە هەرێمی کوردستان کردوە و لە سنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێ بوون .
راشیگەیاندووە: دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوەکان دەست نیشانکران و خرانە ژێر چاودیری هێزەکانمانەوە . پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی ١٥ ، ١٦ ، ١٧ ،( ٢٣ / ٢٤ ) ، ( ٢٦ / ٢٧ ) ی ٣ ی ٢٠٢٣ هەر ٨ تیرۆریستی تۆمەتبار کە بەرەگەز عەرەب بوون ( ع .خ ) ، ( ع .ن ) ، ( م .م ) ، ( ع .ف ) ،( ئ .ف) ، ( ئ . ن ) ، ( ق . ئ ) ، ( ع . ئ ) دەستگیرکران
هەر لە راگەیەنراوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ هەموولایەکیش رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان بەشێک لە زانیارییەکان بە نهێنی هێڵراونەتەوە و سەرجەم دەستگیرکراوەکان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری کراونەتەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

