نوێنەری زیندانیانی بادینان: حکومەتی هەواڵگری هەرێم بەدادگای حزبی زوڵم دەکات
کوردستان 09:02 PM - 2023-03-27
PUKMEDIA
بەندینخانە
نوێنەری زیندانیانی بادینان بە ناونیشانی (کورتە وەڵامێکی محەمەد سەعید سەحافەکەی بارزانی) لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی محەمەد سەعید سەحاف دەداتەوەو دەڵێت:"پرسی ئازادی، کاری رۆژنامەوانی و خەباتی مەدەنی بە زەبرو ھێز و زیندان کۆنترۆڵ ناکرێت، سیاسەت و حوکمڕانی بریتیە لە مەعریفە و فەزیلەت کە ئەمە لە کابینەی نۆیەمدا غائیبە".
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە وەڵامـی محەمەد سەعید سەحافەکەی بارزانی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت:" چونکە دکتاتۆرەکان دژە ئازادین بۆیە پێم سەیر نیە کە سەرۆکی حکومەت لە باشترین زانکۆکانی ئەمریکا خوێندویەتی و ھێشتا فێری ئەوەنەبووە کە پرسی ئازادی رادەربرین و رۆژنامەوانی چەندە گرنگە، بۆیە بە ئاسانی دەست بە رەشبگیری چاڵاک و رۆژنامەنوسانی بادینان کرد و ئێستاش پێیان سەیرە کە بۆچی ئەو پرسە بەم شێوەیە گەورە بویە.
بە رێگای ھێز و دادگای حزبی زۆڵم بەرامبەر قەڵەم بەدەستەکانی بادینان و ھەرێم دەکەن
دەشڵێت:"چەندین جارە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکاندا سەرۆکی حکومەت و دیندار زێباری (محەمەد سەعید سەحاف)ی کابینەی نۆیەم توڕەن لە دەستنیشانکردنی ناوی "زیندانیانی بادینان"، ھەر چەندە لای ئێمە ناوچەو زۆن و تەنانەت پارچەی کوردستانیش نین و ئەم نیشتیمانە ھەمووی یەک پارچەیە، و ئەوە ئێوەن کوردستان پارچە پارچە دەکەن و دوو ئیدارەیی زەقتر دەکەن و دەسەڵاتان تا دێگەڵەو پردێ یە، بەڵام لە حەقیقەتدا سەرۆکی حکومەت و تیمە حکومییە ھەواڵگریەکەی سنوری بادینانی دەستنیشانکرد بۆگرتن و رفاندنی چاڵاک و رۆژنامەنوسان، بەڵێ کاتێک ئەو ناوەمان دەستنیشانکرد بە مەبەست بوو کە پێتان بڵێین بادینان مۆلکی تاپۆکراوی ئێوە نیە و ئەوەتا گشت جیھان باسی دەکەن کە بە رێگای ھێز و دادگای حزبی چ زۆڵمێک بەرامبەر خەباتی مەدەنی ھاوڕێیانمان و قەڵەم بەدەستەکانی بادینان و گشت ھەرێم دەکەن".
گوێیان بەقسەی ڕای گشتی و کۆمەلگای نێودەوڵەتی نەدا
نوێنەری زیندانیانی بادینان ئەوەشی راگەیاندووە:"ئەو پرسیارەی بەردەوام لەزهنیەتی دۆگماتیکی بەشێک لە تاقمە سیاسییە خۆسەپێنی هەرێمدایە، وەک ئەوەی بێ ئاگابن لەوەی چی زوڵمێکیان بەرامبەر ئەو پۆلە ئازادیخوازە ئەنجامدا و پێیان وابوو وەک ساڵانی پێشوو دەستکراوەن و بەئاسانی دەتوانن تیرۆر، ئەشکەنجە، سەرکوتکردن و بێ سەروشوێنکردن ئەنجامبدەن و زیندانیکردنیان بە شتێکی زۆر لاوەکی بینی و گوێیان بەقسەی ڕای گشتی و کۆمەلگای نێودەوڵەتی نەدا، نەیانزانی هەزار هێندەی تیرۆر ئەم کەیسی ڕۆژنامەوان و چالاکوانانە لەسەریان بەگران دەکەوێت".
کەیسی زیندانیانی بادینان سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە
ئەیھان سەعید جەختیشدەکاتەوە:"بەڵێ کەیسی زیندانیانی بادینان سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە بەڵکو دەیان مافی یاساییان کە یاسای کارپێکراوی ھەرێم، بەندی دەستوری عیراقی و جارنامەی مافی مرۆڤ پێشڵکراون، ئەم کەیسە پەیوەندی بە سەرکوتی سیاسی و نەبوونی ئازادیی و "کارتۆنیبوونی دادگا"وە هەیە لە ژێر دەسەڵاتی ئەم بەناو حکومەتە ئەقل پۆلیسییەدا، هەربۆیە هەموو لایەک گرنگی گەورەی پێ دەدەن، و ئەگەر ورد ببینەوە لە قسەکانی دیندار زێباری بەروونی دیارە پارتی چەندە لە زیندانی بادینان و شێروان شێروانی و هاوڕێکانی تۆقیوە!".
سیاسەت و حوکمڕانی بریتیە لە مەعریفە و فەزیلەت کە ئەمە لە کابینەی نۆیەمدا غائیبە
لەکۆتایدا نوێنەری زیندانیانی بادینان روونیدەکاتەوە:"پرسی ئازادی، کاری رۆژنامەوانی و خەباتی مەدەنی بە زەبرو ھێز و زیندان کۆنترۆڵ ناکرێت، سیاسەت و حوکمڕانی بریتیە لە مەعریفە و فەزیلەت کە ئەمە لە کابینەی نۆیەمدا غائیبە، لەجیاتی خۆ راستکردنەوە دێن دیسان بەچەک تەحەدای زیندانیانی بادینان دەکەن و رۆژنامەنوس گۆھدار زێباری سزادەدەن و رۆژنامەنوس قارەمان شوکری بۆ حەوت ساڵ لە کۆنجی زینداندا بەند دەکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

