پارتی چی کردووە بۆ کەرکوک؟
بیروڕا 10:17 AM - 2023-03-28
ئەرشیف
سەروەر بەرزنجی
سەروەر بەرزنجی
پارتی ھەمیشە بانگەشەی کوردایەتی بەسەر لایەنەکانی تری ھەرێمی کوردستان دەکات،خۆی پێ لە ھەمو لایەنێک زیاترە بۆ نەتەوەیی بون،بەڵام ئەمە تەنیا دروشمە ھەرگیز کاتێک دێتە سەر ئەرزی واقیع ئەمە ڕەنگ ناداتەوە
لە کارو سیاسەتی پارتی،
بەھۆی فراوانی جەماوەری(ی.ن.ک) لە کەرکوک لەقەزاو ناحیەکانی سەر بەو پارێزگایە ھەمیشە پارتی پلانی دژی(ی.ن.ک) گێڕاوەو ھیچ کاتێک ناسنامەی کوردبونی کەرکوکیەکانی بەلاوە گرنگ نەبووە.
ھەر وەک چۆن لەو کاتەی بڕیاری تاک لایەنە درا بۆ ئەنجام دانی ڕیفراندۆم گوێ لەھیچ لایەنێکی دەرەکی نەگیرا،دەرەنجام بو بەھۆی زیان گەیاندنی زۆر بە ھەرێمی کوردستان و پارێزکای کەرکوک.
ھەر لەو کاتەش خواست و پلانی پارتی بەجۆرێک بو زۆرترین قوربانی لەوشارە ڕودات،لەکاتێکدا تەواوی ھێزەکانی پارتی و بەرپرسەکانیان لەو شارە ھەڵاتن خەڵکەکەیان جێھێشت،لەڕێگەی میدیایەکی ئاڕاستە کراو وایان نیشان دەدا کە (ی.ن.ک)شارەکەی جێھێشتووە.
بەڵام بەھۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی ڕاست لەلایەن (ی.ن.ک)گیانی دەیان ھەزار کورد لە شاری کەرکوک لە قەزاو ناحیەکانی پارێزگاکە سەلانەت بو، پارتی دەی ویست قودسی کوردستان بەدەردی موسڵ بڕوات.
لەکاتێکدا فڕاکسیۆنی (ی.ن.ک)لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەڕی تەواویان کرد بۆ ئەوەی مافی کورد پارێزراوبێت لە پارێزکای کەرکوک،بەڵام پارتی دەنگی دا بەو مادەو بڕگانەی لەزیانی کوردن تەنیا بۆ پاراستنی دوو کورسی نزیک لەخۆی لە پارێزگای موسڵ.
بۆپارتی گرنگ نیە کە دۆخی کورد لەشاری کەرکوک چی لێدێت،چونکە پارتی لەوە دڵنیایە کە ھیچ ڕۆڵ و پێگەیەکی نەماوە لە شارەکە، پارتی پێی وایە جەماوەری کورد تەنیا جەماوەری (ی.ن.ک) ھەر وەک چۆن بەھۆی نەمانی پێگەی لە پارێزگای سلێمانی ئابڵوقەیەکی سیاسی و ئابوری خستۆتە سەر ئەو پارێزگایە.
بۆیە دەبێت پارتی بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری شاری کەرکوک بڵێت چی کردووە بۆ خەڵکی شارەکە،کامە کارەی پارتی بۆتە ھۆی ئاوەدانی قودسی کوردستان،کامە یاسایە دەرچوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە خزمەتی گەورەی کردبێت بەپارێزگاکە پارتی ھۆکاری یاساکە بوبێت.
دەنگدانی پارتی بەپڕۆژە یاسایەک کەخزمەت بە پارێزگاکە ناکات دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ھیچ کات پارتی پڕۆژەی باش قبوڵ ناکات بۆ خزمەتی پارێزگاکە، ئەوەی پارتی ئاواتیەتی تێکشاندنی یەکێتیە لەو پارێزگایە.
بۆ ئەمەش بەلایەوە گرنگ نیە دۆزی کورد توشی کام زیان دەبێ؟
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

