فراکسیۆنی بابلیۆن: مامەڵەی سیاسی بە کورسی مەسیحییەکانەوە کراوە
کوردستان 06:15 PM - 2023-03-28
PUKMEDIA
بەیاننامەکەی مەسیحییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران
پەرلەمانتارانی مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی توندیان لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان گرت و ئەوەدەخەنەڕوو کە مافی مەسیحییەکان لە یاساکەدا پێشێلکراوە و رایدەگەیەنن: "مامەڵەی سیاسی بە کورسی مەسیحییەکانەوە کراوە و دوو کورسی پەرلەمانی مەسیحییەکان لە دەشتی نەینەوا بەخشراوە و ئەوەش پێشێلکردنی تەواوی مافی پێکهاتەی مەسیحییەکانە لە عیراق".
دوو کورسی پێکهاتەکان قۆرخ کراوە
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە مەسیحییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن: "نوری
مالیکی دوو کورسی پێکهاتەی مەسیحی لە دەشتی نەینەوا خستووەتە ژێر کۆنترۆڵی پارتی
دیموکراتی کوردستانەوە".
راشیدەگەیەنن: " یاسا هەموارکراوەکەی هەڵبژاردن پێشێلی ماددەی دووی
دەستووری عیراقە و زۆرێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی یاساکەیان
رەتکردۆتەوە و یاساکە بە دژی مەرجەعییەتی دینی دەزانن، بۆیە ئێمەش وەک مەسیحییەکانی
ئەنجومەنی نوێنەران ئەم یاسایە دەکەینە دادوەر لەنێوان ئێمە و بارزانی و
مالیکیدا"، "گەر پێیانوایە مەسیحییەکان کەمینەن و پاڵپشتی ناکرێن و
دەتوانرێت بە ئاسانی غەدریان لێبکرێت و نوێنەرەکانیان لە بەرژەوەندی لایەنی دیکە
بەکاربهێندرێن، ئەوا بیری هەموولایەک دەهێنینەوە کە راستی هەر سەردەکەوێت".
تەنها بزوتنەوەی بابلیۆن رووبەڕووی داعش بووەوە
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیاندا مەسیحییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن: "دەمانەوێت ئەو راستییەش بخەینەڕوو کە لە دەشتی نەینەوا تەنها بزوتنەوەی بابلیۆن بوو رووبەڕووی داعش بووەوە و هێزەکەی بارزانی مەسیحییەکانی بەجێهێشت".
لەکۆی 329 کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق 9 کورسی بۆ کۆتا پێکهاتەکان دیاریکراوە و لەوژمارەیەش 5 کورسییان بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکانەو بەوپێیەبێت تەنها 3 کورسییان بۆدەمێنەتەوە و دوو کورسی پارێزگای نەینەوایان لەلایەن پارتییەوە کۆنترۆڵ کراوە.
PUKMEDIA
دەقی بەیاننامەکە بە زمانی عەرەبی
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

