سەرۆک بافڵ: بەڕێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانین
کوردستان 12:00 PM - 2023-04-01
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە چەندین پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکرێت.
سەرۆک بافڵ: بەڕێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانین
جەژنی
ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە خوشک برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆز
دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە و بە رێزێکی زۆرەوە لە
جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت. ئەمڕۆش لەم بۆنە تایبەتدا جەخت لە
پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە. هیوادارم سەرباری جیاوازییەکانمان،
هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین.
بافڵ جەلال
تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: کوردستان پێکەوەژیانی ئاشتییانەی تێدا بەرجەستە بووە
بەبۆنەی
جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلانی
کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم، هیوای ساڵێکی
پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.
کوردستان
شانازی بەوەوە دەکات کە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە
جیاوازەکانی تێدا بەرجەستە بووە، بەم مێژووە پڕشنگدارەوە بە دڵنیاییشەوە لە
داهاتووشدا بەم جۆرە بەردەوام دەبێت.
لەم
قۆناغەدا ئەرکی هەموو لایەکمانە ئەم کلتور و روحی پێکەوەژیانە زیاتر پەرە پێ بدەین
و پێکەوە بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاوبنێین.
قوباد
تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

