وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
ی ن ک 12:49 PM - 2023-04-01
PUKMEDIA
بەشداری وەفدێکی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان
لە شاری هەولێر وەفدێکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەشدارییان لە رێورەسمی ٨٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی
كرد و لە لایەن جێگری سكرتێری گشتی حیزب و سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازییان
لێکرا .
ئەمڕۆ
شەممە ١/٤/٢٠٢٣ وەفدێكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە شاری هەولێر كە پێكهاتبوون لە هەڤاڵان د. ئەرسەلان بایز ئەندامی
ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەعدی ئەحمەد
پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مامۆستا بەكر مستەفا ڕاوێژكاری
سەرۆكی هەرێم بۆ كاروباری سەربازی ، د. مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی
مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەشدارییان لە رێورەسمی ٨٩ساڵەی
دامەزراندنی حزبی شیوعی كرد و لە لایەن بەڕێز شێخ سدیق جێگری سكرتێری گشتی حیزب و
بەرێز کەمال شاکر سکرتێری پێشوی حزبی شیوعی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازییان
لێکرا .
لە
دیدارەکەدا وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند حزبی شیوعی کوردستان وەکو مەدرەسەیەکی فکری و سیاسی گەورە لە مێژووی عیراق و کوردستان دەوری هەبووە وە ئێستاش
تەئسیری هەیە لەسەر هەموو گۆڕانکارییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ، وە
جێپەنجەی حزبی شیوعی لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەناو هەموو حزبە
کوردستانییەکان ، بە ئاشکرا دیارە وە هیوادارین سەرکەوتووبن و لە قۆناغی ئێستا و
ئایندەی هەرێمی کوردستان دەوریان هەبێت لە دژی فکری تاریک و ئیرهاب .
هەروەهاش
لە ڕۆژانی سەختی خەبات داکۆکیکاربووە لەسەر مافە ڕەواکانی گەلەکەمان خاوەن چەندین
شەهیدە و ئەوانیش بوون کە بەشدربوون لە دروستکردنی ئەمڕۆ ، بۆ ئەم مەبەستەش هیوای
بەردەوامی و هەماهەنگیتان بۆ دەخوازین لەسەر کێشە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان کە تا ئێستا
یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوون .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

