یەكێتی وەبەرهێنەران: سلێمانی ئارامە
کوردستان 08:28 PM - 2023-04-02
ئاژانسەكان
شاری سلێمانی
لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئەو راگەیەندراوە رەتدەكاتەوە كە لەبەشێك لە میدیاكانەوە سەبارەت بە رووداوەكەی شاری دایك بڵاوكراوەتەوە و رایدەگەیەنێت: "شار ئارامە و لەسلێمانی یاساو دادگا هەیە".
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەیەك لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بۆ رای گشتی
لە كاتێكدا، ئێمە تاو و توێی نووسینی راگەیەنراوێكی ناڕەزایی خۆمان سەبارەت بەو رووداوەی ئەمڕۆی شاری دایك دەكرد، كەسانی نابەرپرس و هەلپەرست و میدیای بێ مۆراڵ و بێ پرس، دێن بە ناوی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان راگەیەندراو بڵاو دەكەنەوەو خەشم و قینی خۆیان دەرهەق بەم شارەو ئارامییەكەی هەڵدەرێژن و راگەیەنراو تەخشان دەكەن و میدیای پێ جۆش دەدەن و دەروونی هاووڵاتیانی ئەم شارە لەم مانگە پیرۆزەدا سەربار لە ترسو دڵەراوكێ دەكەن.
ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – لقی سلێمانی سەر لەبەری ئەو راگەیەندراوەی لە بەشێك لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە رەتدەكەینەوە و شاریش ئارامە و ئەوانەشی فوو لە ئاگری ناكۆكی و ناهەموواری دەكەن و دڵیان بەوە خۆشە بە رووداوێك شار سەرو ژێر بكەن خەیاڵیان خاوە، لەم شارەدا یاساو دادگا هەیە و رێكاری پێویستیش گیراوەتە بەر.
یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی
2-4-2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

