ستران عەبدوڵڵا: ئەوەی سەرۆك بافڵ لەسەر نەوت دەیڵێت سیاسەتی یەكێتییە
کوردستان 09:52 PM - 2023-04-02
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لەگەڵ ئەوەدابووە كە دۆسییەی نەوت بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی عیراق بێت، چونكە سیاسەتی یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵەی ستراتیژیدا نییە و پێویستە پێداچوونەوە بەسیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستانیشدا بكرێتەوە دەشڵێت، وتەكانی سەرۆك بافڵ لەسەر نەوت سیاسەتی یەكێتییە".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەی پانۆرامای كەناڵی كوردسات رایگەیاند: "ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر نەوت وتی سیاسەتی یەكێتییە، چونكە سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەك رۆح و یەك دەستە، هەر پەیامێك لەلایەن سەرۆكی یەكێتی یان ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسییەوە دەربچێت ئەوە بۆچوون و سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە".
"لەساڵی 1975 ەوە تا ئێستا سیاسەتی یەكێتی تەعبیری لە ویستی خەڵك كردووە و ویستوویەتی هەوڵ و تێكۆشانەكانی خەڵكی كوردستان بەهەدەر نەچێت، هەربۆیە سیاسەتی یەكێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵەی ستراتیژیدا نییە" ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
سەبارەت بە دۆسیەی نەوتیش رایگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەبووە كە دۆسیەی نەوت لەگەڵ حكومەتی عیراق بێت، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بەسیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا بكرێتەوە و سۆمۆ ببێتە مەرجەعی دۆسیەی نەوتی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بێگومان خەڵكی كوردستانیش پێی خۆشە نەوتی هەرێم لەلایەن سۆمۆوە بفرۆشرێت".
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند: "دەبوایە حكومەتی هەرێم زووتر لەگەڵ عیراق رێكبكەوتایە، سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵەی ستراتیژیدا نییە و بە ئەركی خۆی دەزانێت كە هەڵەی حوكمڕانی هەرێم راستبكاتەوە، بێگومان روونیشە سیاسەتی یەكێتی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستانە و خەڵكەكەیدایە".
ستران عەبدوڵڵا وتیشی: "ئەوەی یەكێتی و سەرۆك بافڵ لە رابردوودا وتویانە دەركەوت ئەمە راستییەكەیە و لەبەرژەوەندی هەرێم و مسۆگەركردنی قوتی خەڵك بووە، هاوكات خوێندنەوەی واقیعیش بوو بۆ دۆخی هەرێم و عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆڕبەندی هەولێر بە راشكاوی رایگەیاند: "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كونسوڵی وڵاتان رەخنە و بۆچوونی خراپیان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و پێویستە بەسیاسەتەكانماندا بچینەوە، سیاسەتی راست ئەوەیە كە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا بكەین، وەك بینیشمان دوای ئەو وتانەی سەرۆ بافڵ هەرێمی كوردستان كەوتەبەر شاڵاوی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و عیراقیش بە رەسمی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس داوای راگرتنی هەناردەی نەوتی كوردستانی لە بەندەری جەیهان كرد".
راشیگەیاند: "كوردایەتی ئەوەنییە سوكایەتی بەخەڵك بكەیت، لەمێژوودا نەبووە كوردایەتی بە لوتبەرزی بكرێت وەك هەندێك لە سیاسییەكانی كە ئێستا دەیكەن، بەڵكو كوردایەتی بۆ رێككەوتن و مفاوەزات و ئاشتی بووە، خەباتی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان خەباتێكی بەرگری بووە نەك شەڕانگێزی و لوت بەرزی، چونكە گەلی كورد هەرگیز گەلێكی لوتبەرز نەبووە، بەڵام ئێستا بەشێك لە گوتاری سیاسی كوردستان ماڵوێرانییە چونكە بەناوی كوردایەتییەوە لوت بەرزی دەكەن و دژی گەلەكەیان دەوەستنەوە و سوكایەتی پێدەكەن و پێیان وایە كە هەر خۆیان دەزانن چی دەكەن".
سەرۆك بافڵ لە پەیامێكیدا كە ئەمڕۆ 2-4-2023 سەبارەت بە كەیسی نەوت و بڕیارەكەی دادگای پاریس بڵاویكردەوە و رایگەیاند: "كۆمپانیای سۆمۆ نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت و كۆی داهاتی نەوت لە سەرتاسەری عیراق بچێتە یەك خەزێنەوەو پشكی هەرێمی كوردستانیش لە بودجە و داهاتی عیراق دیاری بكرێت و مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانی هەرێم گەرەنتی بكرێت" و دووپاتیشی دەكاتەوە "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی كوردستان رشتووە و هیچ هێز و لایەنێك لە خۆمان بە دڵسۆزتر نازانین بۆ كوردستان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

