بژار حەكیم: كەناڵەكەی سەرۆكی حكومەت هەواڵ و بەیانی فەیك بڵاودەكاتەوە
کوردستان 10:38 PM - 2023-04-02
ئاژانسەكان
بژار حەكیم جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان
جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان رایدەگەیەنێت: "بڵاوكردنەوەی هەواڵ و بەیاننامەی فەیك و ساختە لە میدیای رەسمی سەرۆكی حكومەتەوە لەسەر دۆخی سلێمانی بە ئامانجی سیاسییەو دوورە لە ئیتیكی كاری رۆژنامەنووسی".
دوای بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی ساختە بەناوی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنەران لەسەر دۆخی سلێمانی، بژار حەكیم جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بڵاوكردنەوە و نووسینی بەیاننامەی ساختە لە میدیای رەسمیدا لەسەر دۆخی سلێمانی بە ئامانجی سیاسییەو دوورە لە ئیتیكی كاری رۆژنامەنووسی".
جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان وتیشی: "ئەم جۆرە كارانە و بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست و داتاشراوی پێشوەختەی بە ئامانجی سیاسی لە كەناڵی رەسمیەوە عەیبە و پرسیارێكی گەورەیە لە بابەتی پیشەیی بوونی میدیایی".
"كاتێك هەواڵ و راگەیەندراوی ساختە لە میدیاكانی نزیك لە كەسی یەكەمی دەسەڵاتی جێبەجێكار و میدیای سەرۆكی حكومەت بڵاوبكرێتەوە، ئەوە دەبێتە لادانێكی مەترسیدار كە كاریگەری دەكاتە سەر ئاسایش و ئارامی كۆمەڵایەتی و رێگا بۆ سەرپێچی گەورەتر دەكاتەوە" بژار حەكیم وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "لەكەداركردنی رەوشی شاری سلێمانی لە میدیادا ئامانجی سیاسی لەپشتەو بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە رەوشی هەرێمی كوردستان ناكات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

