وتەبێژی وەبەرهێنەران: ئەوانەی چاویان بەسەركەوتنەكانی سلێمانی هەڵنایەت دەبنە بڵقی سەرئاو
کوردستان 10:45 PM - 2023-04-02
ئاژانسەكان
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان
لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی فەیك بەناوی یەكێتیی وەبەرهێنەرانەوە، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەران ئاماژە بەوەدەكات مەبەست لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی ناڕاست بەناوی یەكێتییەكەمانەوە" بۆ تێكدانی ئارامیی شاری سلێمانی و ئەو پێشكەوتنانەیە لەم شارەدا هاتوونەتەدی، بەڵام دواجار هەوڵەكانیان وەك بڵقی سەرئاو لەناودەچن و ئێمەش ڕێكاری یاساییمان گرتووەتەبەر" .
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە PUKMEDIA ی ڕایگەیاند: "بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك بەناوی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و پاشان گرنگیپێدانی ئەو بەیاننامەیە لەلایەن هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە" مەبەستێكی تایبەتی و تێكدەرانەی لەپشتەوەیە" و " وەك یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان سەرلەبەری ئەو بەیاننامەیەمان ڕەتككردووەتەوە و بەهەوڵێكی دەزانین بۆ تێكدانی ئەو پێشكەوتن و ئارامییەی لە سلێمانی بەدیدەكرێت".
"بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە بەیاننامانە دەكرێت بۆ ماویەكی كاتی دڵەڕاوكێ لای وەبەرهێنەران دروستبكات، بەڵام دواجار ئەم هەوڵانە وەك بڵقی سەرئاو لەناودەچن، چونكە سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە و لە ساڵی ڕابردووشدا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەم پارێزگابووە لەسەركەوتنی پرۆژەكانیدا، بۆیە دڵنیایی دەدەین، هەموولایەك كە سلێمانی هەمیشە لەپێشەنگدا دەمێنێتەوە و ئەو هەوڵانەشی بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی سنوورەكە دەدرێت سەركەوتوو نابن" یاسین مەحمود وایوت.
وتەبێژەكەی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت: "لەوە دڵنیاین كە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن و پەیجی سێبەر بەمەبەست ئەو بەیاننامەیان بڵاوكردووەتەوە و لە ئێستاشدا كە دەزانن بەیاننامەكە ڕاست نییە هەر ئامادەنین بەیاننامە فەیكەكە بسڕنەوە سەرەڕای ئاگاداركردنەوەشیان، بۆیە ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەران ڕێكاری یاسایی لەدژی ئەو پەیج و دەزگاڕاگەیاندنانە دەگرینە بەر كە دەیانەوێت ناوی یەكێتیی وەبەرهێنەران بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەكاربهێنن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

