پارتی دوو ساڵ (هێرش)ی بەناهەق زیندانیکرد و ئازادکرا
کوردستان 09:24 AM - 2023-04-04
راگەیاندنی مەڵبەندی سۆران
ئازادبوونی هێرش نەجم مەرعان
دوای زیاتر لە دوو ساڵ بە ناحەق دەستگیرکردن و زیندانیکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی، رۆژی ٣-٤-٢٠٢٣، (هێرش نەجم مەرعان) کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شکۆمەندی و ئیرادەیەکی بەرزەوە، دوای ئازادبوونی لە زیندانەکانی پارتی بەسەربەرزی گەڕایەوە نێو ماڵ و خانەوادەکەی.
لەو چوارچێوەیەشدا زوبێر عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران و بەشێک لە کارگێڕ و لێپرسراوی بەش و ئەندامانی مەڵبەند و کادرانی کۆمیتەی سۆران و دیانا و برادۆست، هاوکات ژمارەیەک لە کەسوکارو خانەوادەکەی لە دەروازەی شاری سۆران لە پێشوازی و بەخێرهێنانەوەی هێرش_دا بوون، بەو بۆنەیەوە زوبێر عوسمان چەپکە گوڵی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی پێشکەش بە هێرش نەجم مەرعان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بە ئازادبوون و گەڕانەوەی بۆ نێو خزمان و دۆستانی دەربڕی.
لە بەرامبەریشدا هێرش نەجم بە ناوی خۆیی و خانەوادەو بنەماڵەکەی سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتی و زوبێر عوسمان و تەواوی چین و توێژەکانی کرد کە بۆ سەلماندنی بێتاوانی و هەوڵدان بۆ ئازادبوونی لە زیندان، لە ماوەی ئەو دوو ساڵ و نیوەی دەستگیرکردنی لە هەوڵدابوون بۆ ئازادکردنی.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دەزگا ئەمنییەکانی پارتی لە ژێر حکومڕانی قەڵەمڕەوی خۆی، بە ناحەق و دوور لە هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ، بە چەندین رێگەو دۆسیەی جیاواز خەڵکی سڤیلیان بە تۆمەتی ناڕەوا دەستگیر کردووەو دۆسیەی تاوانبارکردن و مەلەفی پڕ لە تۆمەتی ناڕەوایان خستوونەتە پاڵ و دواتریش سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندوون و لە کونجی زینداین بێ بەڵگەی سەلمێندراو قایمی کردوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کادرانی یەکێتی و خەڵکی ئازادیخواز و هاووڵاتیان و چین و توێژە جیاکانی کوردستان بێبەشنەبوون لە بەخشینەوەی ئەو جۆرە تۆمەت و سەپاندنی ئەو کارە ناڕەوایانە بەسەریاندا، بەڵام بە پێی تێپەڕبوونی زەمەن راستی و دروستی و ساخنەبوونەوەی تۆمەتەکان بەسەر بەندکراوان ئاشکرا بوون و بۆ رای گشتیی روونبووەتەوە، کە پشوو درێژی و ئیرادەو ورەی پۆڵاینی تێکۆشەران و ئازادیخوازان و بێتاوانی بەندکراوان لە بەندیخانەکان و ئازادبوونیان، هەڵهاتنی خۆری ئازادی و سەرکەوتنی بیرو باوەڕی نیشتمانیی و نەتەوەییە، بەسەر کۆی زوڵم و زۆری و حکومی تاکڕەویی و خۆسەپاندن و پاوانخوازی .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

