فراکسیۆنی یەکێتی: رێگە نادەین پێشێلکارییەکانی پارێزگاری کەرکوک بەردەوام بن
کوردستان 10:13 PM - 2023-04-05
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نیگەرانە لەو پێشێلكاریانەی كە پارێزگاری كەركوك بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا لە پارێزگاكە ئەنجامی دەدات و رایدەگەیەنێت: "بودجەی پارێزگاكە بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی پارێزگار تەرخان دەكرێت و كەركوكییەكان دڵنیادەكەینەوە كە رێگا بەبەردەوامی ئەوپێشێلكاریانە نادەین، هاوكات داواش لە دیوانی چاودێری دارایی دەكەن بەوردی چاودێری گرێبەستی پڕۆژەكانی كەركوك و ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی بكات".
ئەمشەو 5-4-2023، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەكی ناڕەزایەتیان ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی لیژنەی دارای ئەنجومەنی نوێنەران و داواكاری گشتی كرد و رایگەیاند: "بەپشتبەستن بەراپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆمان دەركەوتووە كە پارێزگای كەركوك پێویستی بەمیكانیزمێكی روون و شەفافە لە بارەی پێشكەشكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە".
راشیانگەیاند: "لە كاتێكدا بەپێی یاسای ئاسایشی لەناكاوی ژمارە 2ی ساڵی 2022، پێویستەپارێزگاكە پشتبە رێژەی دانیشتووان و پلان و داتای یەكە كارگێڕییەكان ببەستێت لەكاتی جێبەجێكردنی یاساكە بۆیە ئەوەی لە ئێستا روودەدات پێچەوانەی ئەو یاسایەیە و پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك یاسا پێشێلدەكات و ئەو شێوەیەكە لە شێوەكانی گەندەڵی".
پارێزگاری كەركوك دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت
ئەوەشیان خستەڕوو: "پارێزگاری كەركوك دەسەڵاتەكانی بۆ بەرژەوەندی خۆی و گروپەكانی دەوروبەری بەكاردەهێنێت و لە دیارترین پێشێلكارییەكانیشی بریتیین لە تەرخانكردنی 15% ی بودجەی پارێزگاكە بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكان بەبێ ئەوەی هیچ پاڵپشتییەكی یاسایان هەبێت، بۆیە داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین بەدواداچوونی جددی بۆ ئەو پێشێلكاریانە بكات".
فراكسیۆنی یەكێتی: نابێت بودجەی كەركوك بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی تەرخان بكرێت
فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەیان بەوەشدا: " رێنادەن پێشێلكارییەكانی پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك بەردەوام بێت و دەنگ بەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 نادەن ئەگەر بەدواداچوون و چاودێری ورد بۆ كۆی پڕۆژەكانی پارێزگاكە نەكرێت، رێگاش نادەین بودجەی پارێزگاكە بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی پارێزگار تەرخان بكرێت بۆیە دۆسیەكە دەخەنە بەردەم لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی ئاگادار بێت لەوەی چی لە كەركوك روودەدات".
داواشیان لە دیوانی چاودێری دارایی كرد هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ وردبینیكردن لە گرێبەستی پڕۆژەكانی كەركوك و ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەڵی و بەهەدەردانی موڵكی گشتی، هاوكات فراكسیۆنی یەكێتی كەركوكییەكان ئاگادار كردەوە كە بەردەوام دەبن لە چاودێری كردنی پارێزگای كەركوك و كۆتایی هێنان بەو دۆخەی كە لە پارێزگاكە دەگوزەرێت و رەتكردنەوەی ئەو جیاكارییەی لە ناوچە كوردییەكاندا دەكرێت بەتایبەتی هەردوو ناحیەی قەرەهەنجیر و شوان كە رێژەی خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیان دەكرێت كەمن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

