داستانی چیای ئەزمڕ رژێمی ناچار بە رێككەوتن كرد
ی ن ک 12:01 PM - 2023-04-06
PUKMEDIA
داستانی چیای ئەزمڕ رژێمی ناچار بە رێككەوتن كرد
داستانی شاخی ئەزمڕ یەكێكی دیكەی داستەكانی پێشمەرگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە بەخوێنی شەش پێشمەرگە تۆمار كراو رژێمی بەعسی ناچار بەراگرتن و رێككەوتن كرد.
لە دوای ئەوەی راپەڕین توانی بگاتە كەركوك و لە رۆژی نەورۆزی ساڵی 1991 كەركوك ئازادكرا، بەڵام دوای ئەوە ھاوكێشەی ھێز گۆڕدراو رژێم پەلاماری ناوچەكانی دایەوەو لەسلێمانی نزیكبوەوە، پاشان رژێم پەلاماری شاخی ئەزمڕی دا بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگای چوونە دیوی قەڵاچۆلان و لوتكە بەرزەكانی سلێمانی، لەكاتێكدا سەركردە جەبار فەرمان حەفتەیەك بوو لەدەرەوەی وڵات گەڕابوەوەو دەیویست بە گەرموگوڕیەكەی خۆی بەشداری راپەڕاندنی ئەركەكان بكات.
سەرەتا دەستەیەكی 12 پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە فەرمانی جەبار فەرمان لەچیای ئەزمڕ جێگیر كران بۆ ئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی سوپای رژێم.
رۆژی 5-4-1991 شەڕەكە بەسەرپەرشتی سەركردە جەبار فەرمان فراوانتربوو، جەبار فەرمان و 12 پێشمەگەی یەكێتی توانیان دوژمن لەشاخی ئەزمڕ بوەستێنرێت و زیانی گەورەی لێبدەن، بەمەست لەم رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگەكانی یەكێتی بۆ ئەوەبوو خەڵكی كۆڕەو بە كەمترین مەترسی لەشاخی ئەزمڕەوە بەرەو شارباژێڕ دەربازیان ببێت.
داستانی بەرگری شاخی ئەزمڕ، یەكێكە لە داستانە مێژووییەكانی پێشمەرگە كە تێیدا سەدان گاردی كۆماری كوژراو چەندین دەبابەو ناقیلە سوتێنران و گڕی سوتاندنی دەبابەو ناقیلەكانی رژێمی فاشی بەعس بەشاخی ئەزمڕەوە دیمەنی نەورۆزی دابووە شاری ھەڵمەت و قوربانی.
لەدوای سوتاندنی دەبابەكانی بەعس، رژێم بە چەند هەلیكۆپتەرێك هێرشی كردە سەر پێشمەرگە، بەڵام دواجار هەر نەیتوانی شاخی ئەزمڕ داگیر بكات و ماوەی نزیكەی یەك مانگ شەڕ لەشاخی ئەزمڕ بەردەوام بوو، دواجار حكومەت ناچاربوو داوای رێككەوتن بكات.
داستانی ئەزمڕ بەخوێنی شەش پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆمار كراو توانرا رژێم لەچیای ئەزمڕ بوەستێنرێت و جارێكی دیكە هێزی پێشمەرگە نیشانی رژێمی بەعس بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

