سەرۆک بافڵ: بەکۆدەنگی پشتوانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بکرێت
کوردستان 03:07 PM - 2023-04-07
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆکی یەکێتی و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عیراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و
هاریکاریی نێوان دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراق و بەردەوامی هەوڵەکان کرا بۆ
پارێزگاریکردن لە مافەکانی هەموو گەلانی عیراق و راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و
نیشتمانییەکان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی
ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد لە بەرامبەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و هیوای
خواست کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەم پرسە گرنگە بێتە ئاراوە و پشتگیری لێبکرێت.
لەبارەی خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بودجە و
پەسەندکردنی، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە و گەرەنتیکردنی مافەکانی
کورد لە یاساکەدا، هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵات و
هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو بونیادنانی
داهاتوویەکی گەشتر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

