ئاسايشی رۆژئاوای سلێمانی دوو گروپی تیرۆریستی دەستگیر دەکات
کوردستان 08:13 PM - 2023-04-07
PUKMEDIA
لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای
سلێمانی دوو گروپی سەر بە رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەستگیر دەکەن کە گروپی یەکەمیان
لە سێ کەس پێکهاتبوون و گروپی دووەمیان لە چوار کەس پێکهاتبوون.
ئاسايشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ
هەینی ٧-٤-٢٠٢٣، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەیان بە دەستگیرکردنی دوو گروپی سەر بە رێکخراوە
تیرۆریستیەکان کردووە.
دەقی بڵاوکراوەکەی ئاسايشی
رۆژئاوای سلێمانی
دەرەنجامی قەڵاچۆکردنی
شوێنکەوتوان و هەڵگرانی بیروباوەڕی رێکخراوە تیرۆریستیەکان، هێزەکانی ئاسایشی
ڕۆژئاوای سلێمانی ( دوو ) گرووپی سەربەڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی ئاشکرا کرد .
پاش بەدەستهێنانی زانیاری
وورد ودروست لەسەر ئەندامەکانیان و ناسنامەو شوێنی مانەوەیان بە فەرمانی دادوەری
دادگای لێکۆڵینەوە هەردوو گروپەکە خرانە ژێر چاودێری وورد و لە چەند ئۆپراسیۆنێکی
تایبەتدا سەرجەمیان دەستگیر کران .
گروپی یەکەم پێکهاتوون لە
( سێ ) کەس کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی ( داعش )ن :
١_ ( ک ، ش ، ک ) ٢_ ( ش ، د
، م ) ٣_ ( س ، ع ، ج ) دانیشتوی ناحیەی
تەکیە ی سەر بە قەزای چەمچەماڵن.
گروپی دووەم پێکهاتوون لە
( ٤ ) کەس ١_ ( ش ، خ ، ح ) ٢_ ( ڕ ، ع ، ا ) ٣_ ( ب ، ه ، ن ) ٤_ ( ا ، س ، م )، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن، کاری رێکخراوەییان بە نهێنی لە ( ماڵان و شاخ و کێوەکانی ) نزیک ناحیەی تەکیە
ئەنجامداوە، پیلان و بەرنامەکانیان دژبە مرۆڤایەتی و کۆمەڵگا بۆ تێکدانی ئارامی و
ئاسایش داڕشتووە، پاشان لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەناوی چەند (
پەیج و ئەکاونتێک )ی جیا جیاوە بیروباوەڕی توندڕەویان بڵاوكردۆتەوە.
بەچاوکراوەیی و لێهاتووی و شەونخونی هێزەکانی ئاسایش بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و هەماهەنگی کەسانی دڵسۆزی گەل و نیشتیمان توانرا سەرجەم تیرۆریستان دەستگیربکرێن و پیلان و بەرنامەکانیان پوچەڵکرانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

