مەکتەبی سیاسی: کەمینەیەکی ناو پارتی هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هەرێم و سلێمانی دەدەن
کوردستان 09:00 AM - 2023-04-08
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی دەکات
و رایدەگەیەنێت، " هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک
چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی
کوردستان و بەتوندی ئیدانەی دەکەین".
دەقی
راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی
هێرش
کردنە سەر فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی
، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی مخابەراتی
و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی هێنانی لەشکری داگیرکەرە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بە توندی
ئیدانە دەکەین، چاوەرێ بووین لایەنی پەیوەندیدار
لەبری پاساو هێنانەوەو ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی
بکردایە، بەڵام وەک پیشەی رابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر
بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری
دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن.
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە بروای بە یەکێتیی
و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بووە، هەروەک ئامانجی بووە لەسەر
ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر
بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر
ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە لەچوارچێوەی
دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی
نەپساوەی کردووە و خوێنی رشتووە.
روورەشی
بۆ دوژمنانی کورد و دەستوپێوەند و چاوساغەکانیان
مەکتەبی
سیاسی
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

