ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود: لایه‌نێكی به‌ناو كوردستانی بۆته چاوساغ بۆ دووژمن
کوردستان 12:57 PM - 2023-04-08
PUKMEDIA
رەوەند مەلا مەحمود
رەوەند مەلا مەحمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایدەگەیەنێت، " لای
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك روونه، كه لایه‌نێكی به‌ناو كوردستانی بۆته چاوساغ بۆ دووژمن و
نه‌یارانی میله‌ته‌كه‌مان وسهراتاپای مێژووی خۆی كردۆته ژێرپرسیاره‌وه".
دەقی
پەیامەکە
به‌ئامانجگرتن
و هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی، به نۆكه‌رایه‌تی و چاوساغی
لایه‌نێكی كوردی ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێبكات و سنورێك بۆ پێشلكاریهكان دابنێت و سیاده‌ی وڵات
بپارێزێت.
لای
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك روونه، كه لایه‌نێكی به‌ناو كوردستانی بۆته چاوساغ بۆ دووژمن و
نه‌یارانی میله‌ته‌كه‌مان وسهراتاپای مێژووی خۆی كردۆته ژێرپرسیاره‌وه، ئه‌م نۆكه‌رایه‌تی
و جاشایهتیهی ئێستاش ده‌ستی پێداوه، هیچ جیاوازیه‌كی نییه له‌گه‌ڵ، كاره‌ساتی
هه‌كاری و خیانه‌تی سی‌و یه‌كی ئاب و لێکەوتەکانی ریفڕاندۆم و ملکچکردنی بۆ وڵاتانی
دراوسێ دژ بە میلەتەکەمان.
سیاسەتی
بەردەوامیان دژ بە میلەتەکەمان، لە ئابووری سەربەخۆ و ھەراجکردنی نەوت و دواتریش،
ملکەچکردن و شان ماچکردنەکەیان لە بەغدا، و تەسلیمکردنی مەلەفی نەوت، لەلایەک و
موئامەرە بەردەوامییەکانیان دژ بە کەرکوک و خەڵکەکەی و دەستگیرکردنی چالاکوانان و
رۆژنامەنووسان و ھاوڵاتیانی ئازدیخواز لە ھەولێر، کە بۆتە پیشەیان و پێگەی ھەرێمی
لاوازکردوە، نەک ھاوکاری و پشتیوانی براکانمان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، و فەراھمکردنی
ئازادی بیر و ڕا، و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، کە رێبازی راستەقینەی کوردایەتییە، و شەرەفێکە
تەنھا بەیەکێتی دەکرێت، نەک بە کوردایەتییە موزەیفەکەی ئێوە.
خه‌باتی
كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆی، قوربانی و گیانفیدای زۆری پێویسته و یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستانیش، سه‌ر مه‌شقی خه‌بات بووه، درووشمی یان کوردستان یان نەمانی کردۆتە،
شاڕێگای خەباتی کوردایەتی، و له‌و پێناوشدا، ده‌یان شه‌هید و قوربانی داوه، بۆیه
ئه‌م جۆره كرده‌وانه بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی
جێگای قبوڵ نییه و دا‌و ده‌كه‌ین، چاوساغ و خیانه‌تکاران، واز له پیلانگێری دژ به
میله‌ته‌كه‌مان بهێنن، چونكه مێژوو ره‌حم به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات و ته‌نها
رووڕه‌شیان بۆ ده‌مینێته‌وه.
ره‌وه‌ند
مه‌لا مه‌حمود
ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (2)ى رێكخستنی كه‌ركوكی (ی.ن.ك)
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

