سەرۆک بافڵ: بەسودوەرگرتن لەرێبازی مامۆستا ئیبراهیم درێژە بەخەبات دەدەین
کوردستان 02:29 PM - 2023-04-08
PUKMEDIA
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد
سەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا دەڵێت: "مامۆستا ئیبراهیم و هەوڵەکانی لەپێناو سەربەرزیی کورد و بەدیهێنانی مافەکانیدا، هێندە زێڕین و درەوشاوەیە کە بۆ هەمیشە وەک چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەمێنێتەوە".
دەقی پەیامەکە:
بە ئەوپەڕی پێزانین و وەفاداریمانەوە یادی کۆچی دوایی سیمبوولی نیشتمانپەروەری و مامۆستای کوردایەتی، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر دەکەینەوە.
ئێمە لە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانییەوە فێری وانەکانی کوردپەروەری و دڵسۆزی بووین بەرامبەر کورد و کوردستان. فێربووین قوربانیدان لەپێناو كورد لە هەرجێیەك بێت شانازییە و رێنیشاندانی بێگانە شەرمەزارییە.
مێژووی مامۆستا ئیبراهیم و هەوڵەکانی لەپێناو سەربەرزیی کورد و بەدیهێنانی مافەکانیدا، هێندە زێڕین و درەوشاوەیە کە بۆ هەمیشە وەک چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەمێنێتەوە. ئێمە بە سوودوەرگرتن لە بیر و رێبازی بەرزی سەركردەكانمان درێژە بە خەبات دەدەین و بەگیانی خۆمان ناوی كورد بە سەربەرزی و زیندوویی لەمێژوودا دەنووسینەوە.
دروود بۆ رۆحی پاكی مامۆستا ئیبراهیم و سەرفرازیی بۆ رێبوارانی رێگای ئازادی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

