ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی لە سلێمانی دەكات
کوردستان 04:54 PM - 2023-04-10
پارێزگاری سلێمانی
كۆنگرەی هاوبەشی وەفدی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگای سلێمانی
وەفدێكی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پارێزگای سلێمانیان كرد و سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "پشتیوانی تەواو لە پارێزگای سلێمانی دەكەین".
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەباس زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا رایگەیاند: "هێرشكردنەسەر هەر خاكی عیراق ئیدانە دەكەین بەتایبەتی ئەو هێرشەی كرایەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین راپۆرتێكی هێرشەكانی توركیا بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان بەرز بكاتەوە، پشتیوانی تەواو لە پارێزگای سلێمانیش دەكەین".
"وەك لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی شوێنی روداوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانیمان كرد و راپۆرتی خۆمان پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین" زاملی وادەڵێت.
هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی دایە هاووڵاتیان لە ئارامی شارەكە و رایگەیاند: "هاتنی وەفدەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداربوون و لێكۆڵینەوەیە لە راگرتنی گەشتەكانی توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی و بە هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەكەیە".
"وەفدەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی خۆیان دەربڕی و تەئكیدیان كردەوە، هەر هێرشێك بۆسەر سلێمانی و هەرێمی كوردستان هێرشە بۆسەر هەموو خاكی عیراق و كاردەكەن تا ئەم پێشێلكارییانە دووبارە نەبنەوە" د. هەڤاڵ ئەبوبەكر وادەڵێت.
ئێوارەی 7-4-2023، هێرش كرایەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەمەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

