وەزیری كۆچی عیراق، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی هێنایە دەنگ
کوردستان 02:23 PM - 2023-04-11
PUKMEDIA
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق و لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم
ئیڤان
فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق هەندێك راستی لەبارەی ئاوارەكانی هەرێمی
كوردستانی ئاشكراكرد و ئەوەش وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی هێنایە قسە، وەزیری كۆچ
و كۆچبەران بەوە تۆمەتبار دەكات كە "كەوتووەتە موزایەدەكردن و بڵاوكردنەوەی
قسەی نامەسئولانە و بێ بنەما لەبابەتی ئاوارەكان و بەكارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی".
وەزیری کۆچ: دەسەڵاتمان بەسەر کەمپی ئاوارەکانی هەرێمدا نییە
وەزیری
كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە چاوپێكەتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: "دەسەڵاتمان
بەسەر كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە و چونكە لێپرسراوی ئەم كەمپانە لەهەرێمی
كوردستان وەزارەتی ناوخۆیە و لەلایەن رێكخراوی بارزانیشەوە ئیدارەی كەمپەكان دەدرێت".
هاوكات
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: "راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان باسی پێشێلكاریی
لە كەمپی ئاوارەكانی هەرێم دەكەن، هەربۆیە داوا لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان دەكەم هەوڵبدات پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە ئاوارەكانی كەمپەكانی هەولێر
و دهۆك رابگرێت. حكومەتی هەرێم دەرگا بۆ ئاوارەكان واڵابكرێت تا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
وەزارەتی
ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بەبێ ئاماژەدان بە ژمارەی
ئاوارەكانی هەرێم و ژمارەی كامپەكان، بەوەزیری كۆچی عیراقی دەڵێت: "ئەم جۆرە
دنیابینی و لێدوانانە شاردنەوەی خواستی ئاوارەكان و پەردەپۆشكردنی راستییەكانە و،
بە هیچ شێوەیەك خزمەتی دۆخی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان ناكات."و بەگوێرەی
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ: " دۆخی ناوچەی ئەو ئاوارانەی لێوەهاتوون
ئاسایی نەبوونەتەوە" و گوایە : "هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە
پلەی یەكەم، بوونی كۆمەڵێك هێزی نایاساییە لە دەڤەری شنگال و جێبەجێنەكردنی رێككەوتنامەی
نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵە لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال".
پارتی دەنگی ئاوارەکان بەکاردەهێنێت
بەگوێرەی
نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم، "لەساڵی 2022 دا،
ژمارەی ئاوارەكان بەگشتی لەهەرێمی كوردستان، نزیكەی 665 هەزار و ژمارەی پەنابەرانیش
زیاتر لە 248 هەزار كەس بووە".
بەپێی
ئاماری بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم، نزیكەی 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر
لەهەرێم هەن و ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: "پارتی بۆ بەرژەوەندی خۆی
بارزگانی بەدەنگی ئاوارەكانەوە دەكات و لە رێگەی حكومەتەوە رێگری لەگەڕانەوەی
ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكات".
رۆژان
محەمەد كەریم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "پارتی لەرێگەی حكومەتەوە رێگری دەكات لەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی
خۆیان، چونكە بازرگانی بەدەنگییانەوە دەكات".
هەڵبژاردن گەڕانەوەی ئاوارەکانی راگرتووە
"لەئێستادا
عیراق و هەرێمی كوردستان هەڵبژاردنی لەپێشەوەیە، بۆیە پارتی لەرابردوو و لەئێستاشدا
رێگری كردوە و بەردەوامیشە لەگەڕانەوە ئاوارەكان، چونكە بەدەنگی ئەوان چەندین كورسی
لەپەرلەمانی كوردستان و لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەدەستدەهێنێت و ئەمە جگە
لەوەی لەرووی نێودەوڵەتییەوە بارزگانییان پێوەدەكات"، رۆژان محەمەد كەریم وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

