مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەوڵەکانی بەگەڕخست بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال
کوردستان 01:19 PM - 2023-04-13
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانی کوردستان لەساڵیادی کارەساتی ئەنفالدا پەیامێک
بڵاودەکاتەوە، لەپەیامەکەدا رایدەگەیەنێت:" مەکتەبی سیاسی: یەکێتی هەوڵەکانی بەگەڕخست
بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال".
دەقی پەیامەکە...
پەیامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ ساڵیادی کارەساتی
ئەنفال لەیادی ئەوکارەساتەدا، درود بۆ رۆحی پاکی ئەو شەهیدانەی تەنها لەبەر ناسنامەی کوردبونیان بە ناهەق گولـلەبارانکران
، سڵاو بۆئەوانە دەنێرین کە ئازار و مەینەتیەکانی ئەو رۆژانەیان چەشت .
بۆ سارێژبوونی
ئازارەکان و رەوینەوەی خەمەکانی کارەساتی ئەنفال کە 35 ساڵ لەمەوبەر رژێمی لە
ناوچووی بەعس دژ بەگەلی کورد و پێکهاتەکانی تری کوردستان ئەنجامی دا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەرلە دوای راپەڕینی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە هەولًەکانی
خستەگەر، بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو گوند و دێهات و ناوچانەی کە بەر ڕوخان و سوتاندنی
پەلامارە کە کەوتن چ لە سەر بودجەی خۆیی وچ لە ڕێگەی حکومەتی هەرێم و رێکخراوە مرۆڤ دۆستە ناحکومیە جیهانیەکانەوە.
لە دوای رٍوخانی
رژێمی بەعس و لەگەڵ دامەزراندنی دادگای باڵای
تاوانەکان لە عێراقیشدا ئەوە هەر یەکێتی بوو هەوڵەکانی بەگەڕ خست بۆ بە جینۆساید
ناساندنی کارەساتی تاوانی ئەنفال و بە پێی
ماددەی ( 132) دەستوری هەمیشەیی عێراق قەرەبووکردنەوەی
زەرەرمەندانی تاوانەکانی ڕژێمی زامن کرد ، کاتێتی لە ئاستی نێودەوڵەتیش ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسرێت و دانی پێدا
بنرێت.
ئەم ناساندنە
ناوخۆیی و جیهانیەش رێگا بۆ هەموو قەرەبووە شایستەکانی تر دەکاتەوە ئەگەرچی هیچیان
نابنە هاوشانی ئازارەکان.
ئەنفال ژانی نیشتمان
و خەمی ئەبەدی نەتەوەیە
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

