کەیسی نوێ لەسەر دەستگیرکراوێکی بادینان دەکرێتەوە
کوردستان 09:50 PM - 2023-04-14
PUKMEDIA
بەشدار حەسەن
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە پۆستێکیدا دەڵێت: "رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان (شێروان شێروانی) کەیسێکی تری بۆ دروست کرا و (گوهدار زێباری)ی هاوڕێی لەسەر کراوەتە شاهید".
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە پۆستێکیدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "دوای ئەوەی لە ١ی ٩ی ساڵی ڕابردوو وەک تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوامانکرد بۆ پاراستنی مافەكانی زیندانیانی بادینان و ڕایی کردنی کاری یاساییان وەکو (الافراج الشرطي) بەبێ دەستێوەردانى حزبی ڕەوانەی چاكسازی سلێمانی بكرێن، بەڵام داواکارییەکانمان رەتکرایەوە و رەزامەندی لەسەر نەدرا، لە ئێستادا تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو (شێروان شێروانی) دروست کردووە گوایە لە بری سزادراو (گوهدار زێباری) پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی هەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی".
لێرەوە چەند خاڵێک دەخەینە روو کە بریتین لە:
١- پێشوەختە زیندانیانی بادینان لەناوخۆیان ڕێککەوتبوون لە هەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیان یەکدەنگ بن و لەئەگەری سزادانی هەریەکێکیان و لێک جیاکردنەوەیان و دەنگ بەیەک نەگەشتنیان لەهەر پرسێک بڕیاریان یەکە و دەکرێ لەبری یەک بڕیار بدەن و خۆیان ئەو مافەیان داوەتە یەکتر.
۲- لە ڕووە یاساییەکەوە، پێناسەی تەزویر لە ماددە ۲۸٦ی یاسای سزاکان بەم شێوەیە هاتووە: (التزوير هو تغيير الحقيقة بقصد الغش في سند أو وثيقة أو أي محرر اخر باحدى الطرق المادية والمعنوية التي يبينها القانون، تغييراً من شأنه احداث ضرر بالمصلحة العامة أو بشخص من الاشخاص)، بە خوێندنەوەی کۆتا بڕگەی ئەم ماددەیە دەردەکەوێت کە مەرجە لە ساختەکاری زەرەر بە بەرژەوەندی گشتی یان کەسێک بگات، لەبەر ئەوەی تاوانی تەزویر لە سێ روکنی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە (روکنی ماددی و روکنی مەعنەوی و روکنی زەرەر) کە لەم حالەتەدا روکنی زەرەر بوونی نییە. لەم کەیسەدا، (شێروان شێروانی) نە هیچ زەرەری بە بەرژەوەندی گشتی گەیاندووە لەبەر ئەوەی سەنەدی رەسمی یان نووسراوێکی فەرمی تەزویر نەکردووە، هەروەها نە زەرەری بە بەرژەوەندی هیچ کەسێک گەیاندووە، بە پێچەوانەوە ئەم کارەی شێروان لەپێناو بەرژەوەندی هاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە و داوای لێکردووە ئەم کارە بکات.
۳ـ ئەوەی کە ئیدارەی چاکسازی کردویەتی بەکێشەیەکی گەورە عەریزەیەکی سادە بوە بەهیچ شێوەیەک نوسراوێکی فەرمی نەبووە و تا ئەو ڕادەیەی پولی فەرمی داراییشی لەسەر نەبووە. یانیش لە بەردەم فەرمانبەری تایبەتمەند انتحال شخصية نەکراوە.
٤ـ دوو جار خودی گوهدار زێباری لە بەردەم بەڕێز ئەندامی داواکاری گشتی و لەبەردەم دادوەری تایبەتمەند ڕایگەیاندووە کە ئەوان پێشووتر لەناو خۆیان رێککەوتن بڕیار لەبری یەک بدەن و یەکدەنگن بۆ هەر پرسێک کە بۆ قازانجیان بێت و هیچ کێشەیەکی نییە سەبارەت بە پەنجەمۆرەکە و یەکدەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی دوپاتکردۆتەوە و گووتوویەتی کەوا من سکاڵام نییە بەڵکو سوپاسی دەکەم کە لە بری من پەنجەمۆری کردووە و داواکاری لەبری من پێشکەش کردووە.
٥ـ بەپێی عورف یان شێوازی کارکردنی چاکسازییەکان، هەر داواکارییەک بە کۆمەڵ بدرێت لە بنەڕەتەوە پوچەڵە، و بابەتی داواکاری لەو شێوەیە دەبێ بەتاک پێشکەشبکرێت و نەدەبوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەم شێوەیە بکرێتەوە لەسەریان، دەبوو پێیان ڕابگەیەندرێت عەریزەکە پوچەڵە چونکە بە کۆمەڵە و پێیان رابگەیەنرێت کە دووبارەکرێتەوە و هەر یەکە بە جیا پێشکەشی بکەن.
٦- چەندین جار تیمی پارێزەران و بەر لە ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان هەریەک لە ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسی و شڤان سەعيد، پارێزەران سەردانی ئیدارەی چاکسازی و بەشی یاساییمان کردبوو پێیان ڕاگەیاندین کە هیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نەماوە، کەچی دەبینین ئێستا هەر ڕۆژ و بابەت و کەیسێکی نوێیان بۆ دروستدەکرێت و دەهێندرێتە پێشەوە بۆ ئەوەی سزابدرێن و ئازاد نەکرێن، ئەمەش جێگای پرسیارە لەسەر دەسەڵات لەبەرئەوەی هەست دەکەین بەچاوی دوژمن سەیری ئەم رۆڵانەی نیشتمان دەکرێت و نایانەوێت بە باوەشی دایک و خێزانەکانیان شاد ببنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

