مەڵبەندی هەولێر: زیندووكردنەوەی كلتوری سەرو برۆ تاشین ریسوا دەكەین
ی ن ک 09:32 PM - 2023-04-15
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەبارەی تاشینی سەری پارێزەر عومەر یابە، مەڵبەندی ٣ ی هەولێر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "ئەوەی بەرامبەر بەوپارێزەرە ئەنجامدرا زیندووكردنەوەی كلتوری كۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشینە لەهەولێر و ئەم كردەوە تاوانكاریانە هەڕەشەیەكی جددییە بۆ سەر هەولێرییەكان و پێویستە پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكانی ئەو شارە بەئەركی سەرشانی خۆیان هەستن و كەرامەتی خەڵك بپارێزن".
دەقی پەیامەكە:
ماوەیەكە كۆمەڵێك گروپی رەفتار چەتەو رێگری چەكدار، ناوە ناوە پەلاماری خەڵكی بێ دیفاع و بێ چەكی هەولێر دەدەن و سوكایەتیان پێدەكەن .
ئەوەی مایەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، ئەم رەفتارە دڕندانەیەی سەر و برۆ تاشین، كە كلتورێكی قێزەوونی كۆن و دواكەوتووی نامرۆڤانەیە، یەكەمجار لە ٢٠١٦/٩/٢٦ بەرامبەر پێشمەرگە هێمن عەبدولخالق بنەسڵاوەیی هەر لەناو شاری هەولێر لەلایەن چەند چەكدارێك ئەنجامدرا پاشان لەودیو بازگەی دێگەڵە فڕێدرا .
لەماوەی مانگێكدا ئەم كردەوە نامەردانەیە بەرامبەر گۆرانیبێژێكی میللی و دوێنێش بەرامبەر بە پارێزەر عومەر یابە ئەنجام دراوە، زیندووكردنەوەی كلتوری كۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشین لەهەولێر، ژیان و كەرامەتی كۆمەڵێك هاووڵاتیان لەكەدار كردووەو هەموو خەڵكیشی نیگەران كردووە .
ئەم كردەوە تاوانكاریانە، خەریكە ئەم كلتورە قێزەونە نامەردانەیە زیندوو دەكاتەوە و هەڕەشەیەكی جددیشە بۆ سەر هەولێرییەكان، داوا لەپۆلیس و دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر دەكەین بەئەركی سەرشانی خۆیان هەستن و هەولێر لەم دیاردە ناشارستانیانە پاك بكەنەوە و شكۆ و كەرامەتی خەڵك بپارێزن .
ئەوەی بەرامبەر بە پارێزەر محەمەد یابە كراوە كاریگەری خراپ و نیشانەی پرسیاریش دەخاتە سەر كۆی پیشەی پارێزەری و دادگەكانیش، چونكە پارێزەران لەپاراستنی مافی بریكارەكانیان قەڵغانی یەكەمن لە دوای دادگەكانەوە .
داوا لە لەدەزگا پەیوەندیدارەكان دەكەین، ئەم كردارە تاوانكارییە قێزەوونانە، بە ئاسانی تێنپەڕێت و تاوانباران سزا بدرێن، ئەگەر نا، ئەمە دەبێتە لەكەیەكی ناشیرین بە تەوێڵی كۆی پڕۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستاندا .
مەڵبەندی ٣ ی هەولێر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

