10 ساڵ ئابووری سه‌ربه‌خۆ یه‌ك مانگ به‌رگه‌ی نه‌گرت
کوردستان 12:43 PM - 2023-04-19
PUKMEDIA
داهاتی نەوت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی 14 ساڵی هه‌نارده‌ی نه‌وت و 10 ساڵی ئابووری سه‌ربه‌خۆ كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی لای پارتی بووه، نه‌یتوانی هیچ بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك یه‌ده‌گ هه‌بێت و له‌كاتی پێویستیدا سوودی لێوه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ی نه‌وت قه‌رزاریش بووه، له‌ئێستاشدا كه نه‌وت هه‌نارده ناكرێت كابینه‌ی نۆ پاره‌ی مووچه‌ی بۆ دابین ناكرێت و چاوه‌ڕێی ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.
حكومه‌ت 500 ملیار دینار كورتهێنانی مووچه‌ی هه‌یه
حكومه‌تی عیراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام هێشتا بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان 500 ملیار دینار كه‌می هه‌یه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" حكومه‌ت پێویسته رێگه‌چاره‌ی هه‌بێت و به‌م میكانزمه كار بكات مووچه‌ی مانگی نیسان دواده‌كه‌وێت".
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌شێوازه ته‌قلیدییه كۆنه‌كه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكان بدات، كورتهێنانی له‌مووچه‌دا دروستده‌بێت و مووچه‌ی مانگی نیسان دواده‌كه‌وێت"
"بۆ مووچه‌ی مانگی نیسان 400 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا 500 ملیار دینار كورتهێنان له مووچه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌چاره‌یه‌ك نه‌دۆزێته‌وه‌و چاوه‌ڕێی داهاتی ناوخۆبێت مووچه دواده‌كه‌وێت". زیاد جه‌بار وایوت.
بودجه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
ده‌شڵێت:" له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌بن و مووچه دواناكه‌وێت، به‌ڵام تا ئه‌وكاته ئه‌ركی حكومه‌ته رێگربێت له‌دروستبوونی قه‌یران، به‌تایبه‌ت دواكه‌وتنی مووچه".
كورتهێنانی مووچه بۆ سلێمانی نوێ نیه
كه‌می داهات و كورتهێنانی خه‌رجی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نوێیه، به‌ڵام بۆ پارێزگای سلێمانی كه به‌مه‌به‌ست وایلێكراوه نوێ نیه‌و كابینه‌ی نۆ له‌رابردوودا چه‌ندینجار ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ ئه‌و پارێزگایه تۆخكردوهتهوه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت:" هه‌موو مانگێك سلێمانی 90 ملیار دینار كورتهێنانی ته‌نها له‌مووچه‌دا هه‌یه‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی داوای (90) ملیار دینار بۆ ته‌مویلی مووچه‌و سیادی له‌داهاتی ناوخۆی سلێمانی ده‌كات، له‌كاتێكدا داهاتی پارێزگاكه زۆر له‌وه كه‌متره".
"بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی سنووری سلێمانی (370) ملیار دینار پێویسته، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی مانگانه (280) ملیار ده‌نێرێت و ده‌بێت سلێمانی خۆی پاره‌كه‌ی تر دابین بكات، له‌كاتێكدا به‌پێی سایتی شه‌فافیه‌ت به‌تێكڕا داهاتی مانگانه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 60 ملیار دیناره، به‌ڵام بۆ خه‌رجی گشتی مانگانه سلێمانی پێویستی به (136) ملیار دیناره، واتا مانگانه سلێمانی (76) ملیار دینار كورتهێنانی گشتی هه‌بووه." سه‌ركۆ ئازاد وایوت.
ده‌شڵێت: "ئه‌و بڕیارانه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌ریده‌كات، ته‌نها ئیمزای ده‌كات و یه‌ك دینار بۆ سلێمانی نانێرێت، به‌ڵكۆ سلێمانی له‌سه‌ر داهاتی خۆی پاره‌كه خه‌رج ده‌كات، بۆیه كورتهێنانی مووچه و خزمه‌تگوزاری بۆ سلێمانی به‌تایبه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا نوێ نیه‌و هه‌موو مانگێك حزبه له‌بری حكومه‌ت كێشه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات".
ناشه‌فافی داهات و نه‌ناردنی بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا وایكردوه قه‌یرانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان رۆژ دوای رۆژ زیاترببن و بگاته ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت مووچه دابینبكرێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ندینجار هۆشداری داوه‌و داوای راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌ڵام گوێنه‌دانی حكومه‌ت به‌داوا ره‌واكانی خه‌ڵك و یه‌كێتی وایكرد خه‌ڵك خوازیاربێت نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عیراق بكرێت و له‌وه زیاتر لایه‌نێك داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی قۆرخ نه‌كات و داهات بخرێته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

