حكومه‌ت له‌سه‌ر دزینی پاره‌ی پێشمه‌رگه بێده‌نگه
کوردستان 04:50 PM - 2023-04-19
PUKMEDIA
بانكی مناره له هه‌ولێر
دزینی سێ ملیار دیناری مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و هه‌وڵدان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی رووداوه‌كه، لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی ناچار به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه‌و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "تا ئێستا هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه روون نییه‌و بێده‌گن".
به‌ناوی وه‌زیری داراییه‌وه پاره‌یان له‌بانك راكێشاوه
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "باندێك له بانكی مناره‌ی هه‌ولێر، سێ ملیار دیناریان به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشكهرگهوه راكێشاوه، هه‌رچه‌نده ده‌وترێت بانده‌كه ده‌ستگیركراون به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێت كێن، له‌كاتێكدا بانده‌كه ئیمزای وه‌زیری دارایان ته‌زویر كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستی وه‌زیری دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه نازانرێت".
"بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا بڕیارماندا لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكبهێنین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكبهێنین، چونكه ناكرێت ئه‌و كاره قێزه‌ونه په‌رده‌پۆش بكرێت" باڵانبۆ محه‌مه‌د وایوت.
بانده‌كه كه‌سی حزبی باڵای له‌پشته
باندێكی شه‌ش كه‌سی به ناوی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سێ ملیار دیناریان له‌بانكی مناره راكێشاوه، سه‌ره‌تاش مۆری لیژنه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كۆپی كردووه تاوه‌كو مامهڵهكانیانی پێ ته‌واو بكه‌ن دواتر له گه‌نجینه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كردووه و له ناو بانكی مناره پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
"ئه‌و بانده پێشینه‌یان هه‌یه و كه‌سانی شاره‌زایان تێدایه، چونكه كه‌سانی ئاسایی ئه‌وه‌ی پێناكرێت و به دڵنیاییه‌وه كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حزبیان له‌پشته، چونكه روونه ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر حزبی نه‌بێت كاری پێ‌نادرێت و پێناكرێت" باڵانبۆ محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شلێت: "هه‌رچه‌نده له‌لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌وڵمانداوه هه‌موو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پێویست به‌ده‌م داواكاری و كه‌موكوڕی پێشمه‌رگه‌وه نه‌چووه‌و ته‌نانه‌ت له‌م رووداوه‌شدا وه‌ك پێویست نه‌بوو"
لایه‌نێك ده‌یه‌وێت بكه‌رانی دزیكردنه‌كه ئاشكرا نه‌كات
وتیشی: "حزب له‌هه‌ولێر ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی تاوانه‌كانی دیكه‌ی كوشتن و سه‌رتاشین، بكه‌رانی ئه‌م دزیكردنهشه په‌رده‌پۆش بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كه‌مجار نییه دزی له‌وشێوه‌یه له‌هه‌ولێر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دزییه له‌سلێمانی بكرایه ده‌هۆڵی دیارنه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كانی سلێمانی لێده‌درا،كه‌چی لای خۆیان پاره‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان و داهاته كۆكراوه‌كانی ناوخهزێنهی حكومه‌تیش ده‌دزرێن و به‌لایانه‌وه ئاساییه".
رۆژی 17-4-2023، باندێك كه چه‌كی بانكیان ساخته كردبوو و به‌ناوی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆپی مۆری لیژنه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه، سێ ملیار دیناریان له بانكی مناره له هه‌ولێر راكێشا، پاش رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر رایانگه‌یاند شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستگیر كراون كەدووانیان كارمەندی بانكەكەن، به‌ڵام تائێستا زانیاری له‌سه‌ر كه‌سه‌كان و پشتیوانی ئه‌و گروپه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان خۆیان لێی بێده‌نگ كردوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

