پەرلەمانتارێکی یەکێتی: حوکمداری بەهەموو کەس ناکرێت
کوردستان 02:37 PM - 2023-04-20
PUKMEDIA
حکومداری
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:"مەسرور بارزانی حکومەتی داگیرکردووە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی"، دەشڵێت:" :"پێویستە حکومەت بزانێت حوکمداری عەسکەری نییە و بەهەموو کەس ناکرێت، کورەکەم کە هێشتا تەمەنی ١٨ ساڵ نەبووە باشتر لەوان دەزانێت حکومڕانی بکات".
شیرین یونس پەرلەمانتاری یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەتنێکیدا لەبەرنامەی سەعات ١:٠٠ی کەناڵی گەلی کوردستان وتی:"ئەوەی لەشاری هەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە دەیبینین لەهیچ شوێنێکی دیکە نەبینراوە، بەجۆرێک مەسرور بارزانی حکومەتی داگیرکردووە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی".
هاووڵاتیانی دهۆک و بادینان ناتوانن هیچ وشەیەک بڵێن
وتیشی:"بەوپێیەی شوێنی کارمان لەناو شاری هەولێرە، ئیمە رۆژانە چەندین کارەساتی جۆراوجۆر دەبینین لەسەر رەفتارێکی سادە خەڵک دەکوژرێت سەردەتاشرێت ئەتکی خەڵک دەکەن تەنانەت هاووڵاتیانی دهۆک و بادینان ناتوانن هیچ وشەیەک بڵێن لەسەر قسەیەک دەیانخەنە زیندان و سزا دەدرێت وەک ئەوەی لەزیندانیانی بادینان بینیمان.
حکومداری عەسکەری نییە
شیرین یونس ئاماژەی بەوەشکرد:"پێویستە حکومەت بزانێت حوکمداری عەسکەری نییە و بەخۆیدا بچێتەوە، کورەکەم کە هێشتا تەمەنی ١٨ ساڵ نەبووە باشتر لەوان دەزانێت حکومڕانی بکات".
راشیگەیاند:"بڕینی مووچەی پێشمەرگەکانی یەکێتی شتێکی نامۆ و نوێ نییە، چونکە ئەوان هاتوونەتە سەر حازری، کەسێکیش ئەرکی بە شتێکەوە نەکێشابێت هەموو شتێکی لێ دەوەشێتەوە، بەداخەوە لەگەڵ هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزاندا نەک تەنها مسوڵمانان بەڵکو ئاینەکانی تریش پەیامی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بڵاودەکەنەوە، کەچی لە هەولێر و دهۆک قوتی پێشمەرگە و خانەنشینان دەبڕدرێت".
"لەرابردوودا ئەوەی بەعس کردی لەکوشتارو کیمیاباران و ئەنفال، بەڵام ئامادە نەبوو دەست بۆ قوت و مووچە و بەشەخۆراکی هاووڵاتیان ببات"شیرین یونس وایوت.
یەکێتی تەنها خۆی بەخاوەنی سلێمانی نازانێت
ئەو پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەڕلەمانی کوردستان وتیشی:" ئێمە تەنها خۆمان بەخاوەنی سلێمانی نازانین، بەڵکو خاوەنی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانین و ئێمە لەراپەڕین هەولێرمان ئازادکرد و بەکردارە ناشرینەکانیان ناوەستین و زیاتر سووردەبین لەسەر داواکردنی مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان".
ئەوانەی لەهەولێر دەگوزەرێن بەپشتی کەسانێکە
ئاماژەی بەوەشکرد:"ئێمە لەگەل تەواوی خەڵکی شاری هەولێرین دەنگی هەموو ئەو دەنگە کپکراوانەین کە هەموو شتێکی خراپیان بەرامبەر دەکرێت و دەبێت بەزۆر بەشان و باڵی پارتیدا هەڵبەن، بەیانی هەڵدەستین لەهەولێر کەسێک کوژراوە یان ئەتک کراوە یاخود سەریتاشراوە، دیارە کە ئەمانەی لەو شارە دەگوزەرێن بەپشتگیری کەسانێکە".
وتیشی:"سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری و شوێنی دەربڕینی دەنگی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمە بە ئازادانە، پێویستە هاووڵاتیان لەخۆیان بپرسن بۆچی تا ئێستا حزبێکی ئۆپۆزسیۆن لەهەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە نییە، بەڵام لە سلێمانی چەندین حزب هەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

