کاروان گەزنەیی: پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەکی مەترسیداری حکومەتی ھەرێمدایە
کوردستان 04:30 PM - 2023-04-20
ئەرشیف
کاروان گەزنەیی ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:"سلێمانی مانگانە پێویستی بە ٣٦٢ ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و لە ھەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار کەمتر لەوەی بڕیاری لێدراوە نێردراوە بۆ بانکەکانی سلێمانی"،دەشڵێت:"پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەکی مەترسیداری حکومەتی ھەرێمدایە".
کاروان گەزنەیی ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کوردسات نیوزدا رایگەیاند:" سلێمانی مانگانە پێویستی بە ٣٦٢ ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و لە ھەشت مانگی رابردوودا ٥٠٠ ملیار دینار کەمتر لەوەی بڕیاری لێدراوە نێردراوە بۆ بانکەکانی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەکی مەترسیداری حکومەتی ھەرێمدایە، سەرەڕای روونی داھاتەکان و کەمی داھاتەکانی پارێزگاکە، حکومەتی ھەرێم داوا دەکات ئیدارەی شارەکە خۆی بڕی کورتھێنان لە پارەی مووچە پڕبکاتەوە".
وتیشی:"وەزیری دارایی خۆی خەڵکی سلێمانییە، سەیرە بەلامەوە ویژدانی ریگەی پێدەدات بەم بەرەجەژنە مووچە دابین نەکرێت، خۆشی بزانێت لەماوەی ٦ مانگی رابردوو داهاتی نەوت ٥ ملیار دۆلار بووە، بەڵام جورئەت نەکات دەستلەکاربکێشێتەوە، ئینسان دەکرێت پۆستەکەی لەدەست بدات بەڵام ناکرێت کەرامەتی لەدەست بدات" .
راشیگەیاند:"ناکرێت بەرپرسێکی ئەم حکومەتی هەرێمی کوردستانە بیت، دانیشیت بەدیار خنکاندنی سلێمانییەوە بەدیار ئەوەی مووچەخۆرێک مووچە وەرنەگرێت، ٥ ملیار دۆلار داهاتی نەوتی هەرێمەکەت بێت، بڵێی دەبێت بە ٦٠ ملیاری خۆت مووچە بدەیت خەرجی نەخۆشخانەکان بدەیت، پێداویستییەکانی سلێمانی پڕ بکەیتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

