مەکتەبی سیاسی: پشتیوانی ئەو رۆژنامەنوسانە دەکەین کە لەسەر راستبێژی دەخرێنە زیندان
کوردستان 06:04 PM - 2023-04-21
PUKMEDIA
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا پیرۆزبایی لەسەرجەم رۆژنامەنوسان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: " پشتگیریی لە مافەکانی رۆژنامەنوسانی هەقبێژ دەکەینەوەو پشتیوانی بۆ ئەو رۆژنامەنوسانە رادەگەیەنین کە لەسەر دەربڕین و وشە و هەواڵی راستبێژیی ، پانتایی ئازادیی و مافی رەخنەگرتنیان لێ بەرتەسک دەکرێتەوە".
دەقی پەیامەکە..
لە یادی سەدو بیست وپێنج ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان دەکەین.
لە سۆنگەی بڕوابوونمان بەپرەنسیپی نەگۆڕی ( نان و ئازادی) و پشتیوانییە بەردەوامەکانی کەلتوری ئازادیخوازی سەرۆک مام جەلال بۆ سەربەستی راگەیاندن و ئازادی رۆژنامەنووسان، هەمیشە پشتگیریی لە مافەکانی رۆژنامەنووسانی هەقبێژ دەکەین و پشتیوانی بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە رادەگەیەنین کە لەسەر رادەربڕین و وشە و هەواڵی راستبێژیی، پانتایی ئازادی و مافی رەخنەگرتنیان لێ بەرتەسک دەکرێتەوە و لە رێی داتاشینی کەیسی پڕ لە بوختانەوە دەخرێنە زیندانەکانەوە. داوای دەستبەچێ ئازادکردنیان دەکەین بەتایبەتی کە ئەم کەیسە داتاشراوانە لای ناوەندە جیهانییەکان و دونیای ئازادیخواز وێنەیەکی ناشیرین بۆ هەرێمەکەمان دروست دەکات وەکو ئێستا بەداخەوە دروستی کردووە.
هەر لەم بۆنەیەدا بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستانی تەئکید دەکەینەوە ئێمە بە هەموو جۆرێک دژی ئەو جۆرە سیاسەتی خنکاندنەین کە ئێستا لە ناوچەیەکەی دیاریکراو وەک ترس و تۆقاندن دژ بە دەنگ راستی و ناڕازییەکان لە ئیدارەدانی هەرێمەکەمان دەکرێت.
درود بۆ گیانی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەپێناوی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و راستیدا گیانیان بەخشی
سڵاو لەو رۆژنامەنووسانەی کۆڵ نادەن لە گەیاندنی راستییەکان وەکو خۆی.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

