سەرۆک بافڵ: هەندێک ناوچە بۆتە زیندانی دەنگە ئازادەکان
کوردستان 12:02 PM - 2023-04-22
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی دا، پیرۆزبایی لە
رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات و هیوای بەردەوامییان بۆدەخوازێت و راشیدەگەیەنێت،
"لە ساڵانی رابردوودا هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بووەتە جێگەیەک بۆ
کپکردن و زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ
ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی
لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
راستییەکی حاشاهەڵنەگرە رۆژنامەگەریی
ئازاد و فەراهەمکردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەکی گرنگی دیموکراسین و هێمای گەشەسەندن
و پێشکەوتنی وڵاتە. بەڵام بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا هەندێک ناوچەی هەرێمی
کوردستان نەک تەنیا لەو رووەوە گەشەی نەکردووە، بەڵکو بووەتە جێگەیەک بۆ کپکردن و
زیندانیکردنی دەنگە ئازادەکان. تۆمەتی ناڕەوا بۆ رۆژنامەنووسان دروستدەکرێت و وێنەیەکی
نەخوازراوی هەرێم پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت.
ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری
ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە. هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی
هەر هەوڵێکیش دەکەین کە هەڵەکانمان دەستنیشان بکات و رێگا راستەکەمان نیشان بدات.
بۆیە لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمان بەردەوام دەبین و هاوکار و هەماهەنگی
میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەکان دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

