سەرۆک بافڵ بۆ خەڵکی قەڵادزێ:یەکێتی رەنج و تێکۆشانتان لەیادناکات
کوردستان 09:30 AM - 2023-04-24
ئەرشیف
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی ٤٩ ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا رایدەگەیەنێت:"قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە".
دەقی پەیامەکە...
بە شکۆوە یادی ٤٩ ساڵەی شەهیدانی بۆردومانەکەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی دەکەینەوە و سەری رێزمان بۆ قەڵادزێییە تێکۆشەرەکان دادەنەوێنین کە نموونەی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو سەربەرزیی کوردستان.
قەڵادزێ و خەڵکە قارەمانەکەی لە مێژووی خەباتی گەلی کورددا، سیمبوولی تێکۆشان و بەگژداچوونەوەی زوڵم و ستەم بوون و بە خوێنی خۆیان کوردستانیان پاراستووە. بۆیە ئەرکی حکومەتە خزمەتەکانی بۆ ئەو شارە خۆشەویستە، بارتەقای رەنج و قوربانیدانەکانیان بێت.
دروود بۆ رۆحی شەهیدانی ئەو کارەساتە لەبیرنەکراوە و سڵاوی خۆڕاگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکەیان دەنێرین. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەنج و تێکۆشانی ئێوە لە یاد ناکات و بەرامبەر دڵسۆزیتان وەفادار دەبێت.
نەمری بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ کورد و کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

